ئه‌مڕۆ له پێشانگای چواره‌می شه‌هید هه‌رگوڵ كه له قامیشلۆ بەڕێوەچوو رێگرییان لە كتێبی فه‌رهه‌نگی كوردی - عه‌ره‌بیی جاندۆستی ڕۆماننووسی ڕۆژئاوای كوردستان کرد و ئەوەیش بووە هۆی ناڕەزایی ڕۆشنبیرانی کورد.
ڕێ نه‌دراوه ئه‌و فه‌رهه‌نگه عه‌ره‌بی/كوردییه‌ی چاپى كردووه بڵاو ببێته‌وه
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 20ی ته‌مووز، له پێشانگای چواره‌می شه‌هید هه‌رگوڵ ڕێ نه‌درا كتێبه‌كانی جاندۆست پێشان بدرێن و نووسه‌ر خۆی له پێگه‌ی تایبه‌تی له فه‌یسبووك زانیارییه‌كانی پشتڕاست كرده‌وه.
نووسه‌ر و شاعیر حوسێن له‌تیف له فه‌یسبووكی خۆی نووسیویه‌تی، "به‌داخه‌وه دیارده‌ی دژایه‌تیكردنی نووسه‌ران له‌سه‌ر بیروباوه‌ڕی سیاسی‌یان نوقڵانه‌ی قبووڵنه‌كردنی جیاوازی لێ ده‌دات. ئاخر هیتله‌ر كتێبی نووسه‌رانێكی سووتان بیركردنه‌وه‌ی سیاسی‌یان جیاواز بوو، ئێسته ڕۆژئاوا له پێ‌گرتن و سه‌رپێكه‌وتنی خۆیدایه، هه‌موو كوردستانیان و ته‌نانه‌ت گه‌لانی ڕۆژهه‌ڵاتیش چاوه‌ڕوانی ئه‌وه ده‌كه‌ن نموونه‌ی ئیداری و فه‌رهه‌نگی، هێزه سیاسی و فه‌رمانڕه‌واكانی ڕۆژئاوا ببینن."
بەکاربەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ئەو بڕیارەی کاربەدەستانی قامیشلۆیان هاوشێوەی بڕیارەکانی رژێمی کۆماری ئیسلامی ئێران وەسف کردووە و نووسیویانە، ئەو بڕیارە هاوشێوەی بڕیاری وەزارەتی دادی کۆماری ئیسلامییە بۆ سەپاندنی 10 ساڵ زیندانی بەسەر زارا محەمەدی، مامۆستای خۆبەخشی زمانی کوردی لە پارێزگای سنە.
نووسەر و ڕۆماننووسی كورد جاندۆست وەک هەڵوێستێک بەرانبەر ئەو بڕیارەی پێشانگای قامیشلۆ رای گەیاندووە، ڕێ نه‌دراوه ئه‌و فه‌رهه‌نگه عه‌ره‌بی/كوردییه‌ی چاپم كردووه بلاو ببێته‌وه، بڕیار بوو به‌پاره‌كه‌ی گوڵ بۆ سه‌ر گۆڕستانی شه‌هیدان بكڕین، له پێشانگاكه دابنرێت، به‌هۆی جیاوازیی بیركردنه‌وه و هه‌ڵوێستی سیاسییه‌وه، له‌لایه‌ن ڕێكخه‌رانی پێشانگه‌كه‌وه ڕێ نادرێت كتێبه‌كانم بخرێنه ڕوو، هه‌روه‌ها ئه‌م یاساغكردنه به‌كارێكی نازیزمانه ده‌زانم".
جاندۆست، نووسه‌ر و ڕۆماننووسی ڕۆژئاوای كوردستان، له ساڵی 1965 له كۆبانی له دایك بووه، ڕۆماننووسێكی به‌ناوبانگی كورده، به زمانی عه‌ره‌بی و كوردی "كرمانجی" ده‌نووسێت و زۆربه‌ی رۆمانه‌كانیشی به سۆرانی بڵاو كراونه‌ته‌وه، له‌وانه: میرنامه، عه‌شقی وه‌رگێڕ، زه‌نگه‌كانی رۆما، مژاباد، سێ هه‌نگاو و سێداره‌یه‌ك و رۆمانی (خوێنێك به‌سه‌ر مناره‌وه).