باهۆز مستەفا نووسه‌ر دوو كتێبی نوێی بڵاو كرده‌وه، "داستانی سه‌فه‌ر" ڕۆمانه و كتێبه‌كه‌ی تریش كه ناوی "وێستگه‌ی میترۆ و 22 ساڵ چاوه‌ڕوانی"یه كۆمه‌ڵه چیرۆكه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 21ی تەمووز، باهۆز مستەفا نووسه‌ر به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، هه‌ردوو كتێبی "داستانی سه‌فه‌ر" و "وێستگه‌ی میترۆ و 22 ساڵ چاوه‌ڕوانی" به هاوبه‌شیی ماڵی كتێب و خانه‌ی كولتوور چاپ كراون.
به هاوبه‌شیی ماڵی كتێب و خانه‌ی كولتوور چاپ كراون
له‌باره‌ی ڕۆمانی "داستانی سه‌فه‌ر" گوتی، ڕۆمانه‌كه له 155 لاپه‌ڕه پێك هاتووه، باسی گه‌شتێكی ڕه‌ش له هه‌ولێره‌وه بۆ ئه‌وروپا له‌ڕێی قاچاخه‌وه به‌ره‌و سنووره‌كانی ئێران، توركیا، یۆنان، ئیتالیا و فڕه‌نسا ده‌كات، له هه‌موو سنووره‌كانیش هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتن و گرتن و لێدانیان له‌سه‌ر بوو، ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ناخۆشیی رێ و مه‌ترسی مین و خنكان و ونبوون له دارستانه‌كان، له هه‌مووی ناخۆشتریش سووكایه‌تی بوو به‌رانبه‌ر كورد، هه‌روه‌ها دنیایه‌ك ڕووداو و كێشه‌ی لابه‌لا و نائومێدی.
زیاتر ده‌ڵێ، ڕۆمانه‌كه گفتوگۆی چڕی كاره‌كته‌ره‌كان له‌سه‌ر رێ و بیروبۆچوون و كێشه تایبه‌تی و گشتییه‌كان و گواستنه‌وه‌ی كولتوور و عه‌قڵیی كوردی بۆ رۆژئاوا له‌خۆ ده‌گرێت، ئامانجیش تێیدا پێشاندانی ڕاستیی تاكی كوردییه له ده‌ره‌وه‌ی نیشتمانی خۆی.
له‌باره‌ی كۆمه‌ڵه چیرۆكی "وێستگه‌ی میترۆ و 22 ساڵ چاوه‌ڕوانی"ـیش گوتی، ئه‌م كتێبه‌یان له دووتوێی 231 لاپه‌ڕه‌دا به قه‌باره‌ی 21 به 14 چاپ كراوه، كۆمه‌ڵه چیرۆكێكی ڕاستی و خه‌یاڵی و ره‌خنه‌ئامێز له كێشه كه‌ڵه‌كه‌بووه‌كانی كوردستان له ڕووی فه‌لسه‌فه‌ی به‌ڕێوه‌بردن و نه‌بوونی خیتابێكی یه‌كگرتووه.
ڕوونی كرده‌وه، هونه‌ری چیرۆكه‌كان ئه‌وه‌یه خوێنه‌ر ماندوو ناكات و مه‌ودایه‌كی فراوان بۆ خوێنه‌ر و كۆتاییه‌كی كراوه جێده‌هێڵێ، هه‌روه‌ها خوێنده‌وه‌ی جیاواز دروست ده‌كات له نێوان رسته‌كان و كۆمه‌ڵێك پرسیاری كراوه رووبه‌ڕووی خوێنه‌ر ده‌كاته‌وه، وا له خوێنه‌ر ده‌كات زیاتر له جارێك بیر له‌و تێكستانه بكاته‌وه.