نرخی تمەن بە رێژەیەكی بەرچاو هەڵكشا

:: PM:02:45:21/07/2020 ‌
نرخی هەر دۆلارێكی ئەمەریكی لە دوو رۆژی رابردوودا تا 26 هەزار تمەن هەڵكشابوو، بەڵام ئەمڕۆ بۆ 21 هەزار تمەن دابەزی. خستنەڕووی 300 ملیۆن دۆلار بۆ بازاڕەكانی ئێران و ئەگەری گواستنەوەی دۆلارێكی زۆر لە عێراقەوە بۆ ئێران بە گرنگترین هۆكاری ئەم هەڵكشانەی نرخی تمەن هەژمار دەكرێت.

بەگوێرەی رادیۆ فەردا، نرخی هەر دۆلارێك ئێستە بە 21 هەزار و 450 تمەن دەفرۆشرێت و بەهای دۆلار بەرانبەر تمەن بە رێژەی 10% دابەزی. بانكی ناوەندیی ئێران ئاشكرای كرد 342 ملیۆن دۆلاری خستووەتە بازاڕەوە.
هەرچەندە بەهای تمەن هەڵكشاوە، بەڵام دیسان بەراورد بە چوار مانگی رابردوو 24% دابەزیوە،

هەرچەندە بەهای تمەن هەڵكشاوە، بەڵام دیسان بەراورد بە چوار مانگی رابردوو 24% دابەزیوە، بۆیەش بازاڕی ئێران پێویستی بە دۆلاری زیاتر هەیە تا نرخەكەی كەم بكاتەوە.

سەردانی پێشتری محەمەد جەواد زەریف بۆ عێراق و دواتریش سەردانی ئەمڕۆكەی  مستەفا كازمی بۆ ئێران و ئەگەری واژووكردنی هەندێك گرێبەستی دارایی و ئابووری، كاریگەریی لەسەر بەهای تمەن هەبووە.

بەرپرسانی ئێران باسیان لەوە كردووە لە چەند رۆژی داهاتوودا لانی كەم دوو ملیار دۆلار دەگەڕیننەوە ئێران. ئێران لەو كارەبایەی بە عێراقی فرۆشتووە نەیتوانیوە پارەكەی وەربگرێت و لەبەر سزاكانی ئەمەریكا نەیزانیوە چۆن ئەو پارەیە بگوازێتەوە، پێشبینی دەكرێت لەم سەردانەی كازمی بۆ ئێران ئەم پرسە یەكلا بكرێتەوە.


وشە - سلێمان تاشان