زنجیره درامای Person of Interestی ئه‌مه‌ریكی كه به درامای "گومان‌لێكراو"یش ناسراوه، چیرۆكی زانایه‌كی ملیاردێره، له‌دوای رووداوی 11ی سپتێمبه‌ری 2001 بیر له‌وه ده‌كاته‌وه ئامێرێك دروست بكات به‌ر له‌وه‌ی رووداوه تیرۆریستییه‌كان روو بده‌ن، بكه‌رانی بدۆزێته‌وه و رێ له روودانی كاره‌ساتی مرۆیی بگرێت.
مایكڵ ئه‌مرسۆن " هاڕۆڵد فینچ " رۆڵی ئه‌و زانا ملیۆنێره ده‌بینێت كه دوای نه‌مانی دایكی له‌گه‌ڵ باوكی ده‌ژیت، به‌ڵام كاتێك ده‌گاته ته‌مه‌نی مێرمنداڵی باوكی تووشی نه‌خۆشی له‌بیرچوونه‌وه ده‌بێت، هه‌وڵ ده‌دات ئامێرێك دروست بكات ئه‌و شتانه بیر باوكی بخاته‌وه كه فه‌رامۆشی كردوون، به‌ڵام رۆژانه له‌ناو ژیانیدان.
ئه‌و ئامێره‌م بۆ ئه‌وه دروست كرد چالاكییه تیرۆریستییه‌كان بدۆزێته‌وه
هاڕۆڵد فینچ له نیگه‌رانی ئه‌وه‌ی رۆژێك نه‌خۆشییه‌كه‌ی باوكی ئه‌وه‌نده ته‌شه‌نه بكات ته‌نانه‌ت كوڕه‌كه‌شی نه‌ناسێته‌وه، له‌ڕێی چه‌ند به‌رنامه و كۆدێكه‌وه عه‌قڵێكی ده‌ستكرد دروست ده‌كات، به‌ڵام "سی ئای ئه‌ی" به‌مه ده‌زانێت و هه‌وڵی گرتنی ده‌دات، لێره‌وه چیرۆكی ئه‌و زانا ملیۆنێره له خۆشه‌ویستیی باوكه‌وه ده‌گوازرێته‌وه بۆ خه‌مخۆری بۆ مرۆڤایه‌تی.
نیگه‌رانییه‌كانی فینچ له دنیای سه‌رده‌م و دروستكردنی عه‌قڵێكی ده‌ستكرد كه ئیراده له مرۆڤ بستێنێته‌وه و تاك تێیدا ته‌نیا یه‌ك ژماره یان یه‌ك كۆدی چه‌ند ژماره‌یی بێت به درێژایی ئه‌و دراما زنجیره‌ییه دووباره ده‌بێته‌وه.
هه‌ر ئه‌و ترسه وای لێ ده‌كات عه‌قڵێكی ده‌ستكردی ئهخلاقمهدار دروست بكات كه هاوته‌ریب بێت له‌گه‌ڵ هه‌ست و ویژدانی مرۆیی، ترس له‌وه‌ی نه‌ك كه‌سێكی تر پێش ئه‌و ئامێرێك به تایبه‌تمه‌ندییه‌كی به‌ده‌ر له ئیراده مرۆییه‌كان دروست بكات و كۆنتڕۆڵی مرۆڤایه‌تی بگرێته ده‌سته‌وه.
هاڕۆڵد فینچ له دروستكردنی عه‌قڵه ده‌ستكرده‌كه سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت و وه‌ك هه‌ستێكی نیشتمانپه‌روه‌رانه به به‌های ته‌نیا یه‌ك دۆلار ده‌یدات به حكوومه‌ت، به‌ڵام هیچ گرێبه‌ستێك به‌ناوی ئه‌وه‌وه واژوو ناكرێت. حكوومه‌ت وا تێگه‌یشتووه هاوڕێیه‌كی فینچ به‌ناوی نه‌یتن ئینگرهم "برێت كاڵن" كه هاوبه‌شی كۆمپانیاكهیهتی، ئامێره‌كه‌ی دروست كردووه، بۆیه یه‌كه‌م پاداشتی "سی ئای ئه‌ی" كوشتنی ئه‌و كه‌سانه‌یه كه ئاگادار یان دروستكه‌ری ئه‌و عه‌قڵه دهستكردهن و تاكه هاوڕێكه‌ی بۆ ئه‌و ئامێره‌ی له پێناو نه‌هێشتنی تیرۆر و كۆمه‌ڵكوژی دروستی كردبوو، تیرۆر ده‌كرێت.
دنیایه‌كی دووجه‌مسه‌ری هێما ده‌كا كه شایه‌تی شه‌ڕێكی ترسناكە له نێوان دوو عه‌قڵی ده‌ستكرد
هاڕۆڵد هه‌وڵ ده‌دات ئه‌و هۆشه ده‌ستكرده ته‌نیا وه‌ك ئامێرێكی ده‌ستكردی مرۆڤ ببینێت و داتاكانی به‌و شێوه‌یه دروست ده‌كات، به‌ڵام به‌ر له‌وه‌ی راده‌ستی حكوومه‌تی بكات، سیستمه‌كه‌ی به‌شێوه‌یه‌ك رێك ده‌خات، هه‌م ئامێره‌كه سنووردار بێت و سه‌قفێك بۆ تواناییه‌كانی داده‌نێت، هه‌م به‌شێوه‌ی داخراو كۆده‌كانی رێك ده‌خات بۆ ئه‌وه‌ی هیچ مرۆڤێك نه‌توانێ بچێته ناوی و كۆنتڕۆڵی بكات و بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه تایبه‌تییه‌كانی خۆی به‌كاری بهێنێت.
ئه‌و درامایه هه‌وڵ ده‌دات دیمه‌نێك له دنیای مۆدێرن پێشانی ئێمه بدات كه تێیدا مرۆڤ بووه به فه‌رمانبه‌ری كۆمه‌ڵێك ئامێر و ته‌كنه‌لۆجیای ده‌ستكردی خۆی، دنیایه‌ك تا دێت هزر و مۆڕاڵه مرۆییه‌كان به‌ره‌و له‌بیرچوونه‌وه ده‌ڕۆن.
فینچ بۆ ده‌ستنیشانكردنی هه‌ڕه‌شه و كرداره تیرۆریستییه‌كان به‌ر له روودانیان ئه‌و ئامێره‌ی دروست كرد، به‌ڵام ئامێره‌كه هه‌موو تاوان و مه‌ترسییه‌كی ده‌بینی كه رۆژانه له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌دا روویان ده‌دا، ئه‌و عه‌قڵه ده‌ستكرده به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ زانیارییه‌كی تایبه‌تی كه‌سه‌كان بداته به‌كاربه‌ره‌كه‌ی، ته‌نیا ژماره‌ی شارستانی و ناونیشانی ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌دا كه ژیانیان له مه‌ترسیدایه.
دوای راده‌ستكردنی عه‌قڵه ده‌ستكرده‌كه، حكوومه‌ت مه‌ترسییه‌كانی بۆ دوو سێكته‌ر پۆلێنبه‌ندی كرد، یه‌كه‌میان ئه‌و مه‌ترسییانه‌ی پێوه‌ست بوون به تیرۆریزمه‌وه، به‌شی دووه‌می ئه‌و تاوانه كۆمه‌ڵایه‌تییانه بوون كه له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌دا روویان ده‌دا، به‌ڵام حكوومه‌ت به‌شی دووه‌می به ناپێویست پۆلێن كرد و چاوی له ئاستیان داخست.
"حكوومه‌ت دامه‌زراوه‌یه‌كی نهێنی هه‌یه، ئامێرێك كه شه‌و و رۆژ سیخوڕیتان به‌سه‌ره‌وه ده‌كات، من بۆیه ئه‌وه ده‌زانم چونكه خۆم دروستم كردووه، ئه‌و ئامێره‌م بۆ ئه‌وه دروست كرد چالاكییه تیرۆریستییه‌كان بدۆزێته‌وه، به‌ڵام ئه‌و هه‌موو شتێك ده‌بینێت، ئه‌و تاوان و توندوتیژییانه‌ی خه‌ڵكی ئاسایی ده‌یانكه‌ن، خه‌ڵكێكی وه‌ك ئێوه! ئه‌و تاوانانه‌ی حكوومه‌ت به لاوه‌كی هه‌ژماریان ده‌كات، ئه‌وان هیچ رێگرییه‌كیان له‌و تاوانانه نه‌كرد، بۆیه خۆم قۆڵم لێ هه‌ڵماڵی، به‌ڵام پێویستم به هاوكارێك بوو، كه‌سێك كه لێهاتوویی هه‌بێت بۆ ده‌ستبه‌كاربوون، ده‌سه‌ڵات به‌دواماندا ده‌گه‌ڕێت، كه‌واتا به نهێنی كاره‌كانمان ده‌كه‌ین. ناماندۆزنه‌وه، به‌ڵام چ قوربانی و چ تاوانبار، ئه‌گه‌ر ژمارهكهتان ده‌ربچێت، ده‌تاندۆزینه‌وه".
فینچ بڕیار ده‌دات خۆی ده‌ستبه‌كار بێت و فریای ئه‌و هاووڵاتییانه بكه‌وێت كه ئامێره‌كه ده‌ستنیشانیان ده‌كات به‌وه‌ی مه‌ترسی له‌سه‌ر گیانیان هه‌یه، بۆ ئه‌و كاره چه‌ند كۆنه سه‌ربازێك به مووچه داده‌مه‌زرێنێت، به‌ڵام دواجار تووشی جۆن ریس "جه‌یمس كاڤیزهڵ" ده‌بێت كه له هێزه تایبه‌ته‌كانی سوپای ئه‌مه‌ریكا بووه، دوای له‌ده‌ستدانی خۆشه‌ویسته‌كه‌ی ده‌ستبه‌رداری سوپا بووه و به‌شێوه‌یه‌ك ده‌ستبه‌رداری ژیان بووه به‌رده‌وام به سه‌رخۆشی له شه‌قامه‌كانی نیویۆرك كه‌وتووه.
ئه‌گه‌رچی دواتر چه‌ند ئه‌كته‌ری تر دێنه ناو دراماكه‌وه، به‌ڵام تا كۆتایی جۆن و فینچ وه‌ك دوو پاڵه‌وانی سه‌ره‌كی دراماكه ده‌مێننه‌وه، دوو كه‌سایه‌تی كه خاڵێكی هاوبه‌ش له‌ناویاندا وه‌ك نهێنی تا كۆتاییه‌كانی دراماكه ده‌مێنێته‌وه، هه‌ردووكیان به‌هۆی كاره‌كه‌یانه‌وه خۆشه‌ویسته‌كانیان له ده‌ست داوه.
هاڕۆڵد فینچ كاتێك ده‌بینێت "سی ئای ئه‌ی" بۆ شاردنه‌وه‌ی ئه‌و عه‌قڵه ده‌ستكرده ده‌ستی داوه‌ته كوشتن و راوه‌دوونانی هاووڵاتییانی ئه‌مه‌ریكا، تووشی ئازاری ویژدان ده‌بێت، ئه‌و بۆ رزگاركردنی هاووڵاتییان له مه‌ترسی و كوشتن ئه‌و ئامێره‌ی دروست كردبوو، به‌ڵام ئێسته حكوومه‌ته‌كه‌ی له‌پێناو پاراستن و ئاشكرانه‌بوونی ئامێره‌كه ده‌ستی داوه‌ته كوشتنی هاووڵاتییان.
له كۆتایی وه‌رزی دووه‌می دراماكه، دنیایه‌كی دووجه‌مسه‌ری هێما ده‌كرێت كه شایه‌تی شه‌ڕێكی ترسناك له نێوان دوو عه‌قڵی ده‌ستكردن، سامێڕی ئه‌و ئامێره نوێیه‌یه كه له پێناویدا حكوومه‌ت ناچار به خانه‌نشینكردنی ئامێره‌كه‌ی هاڕۆڵد فینچ ده‌بێت، ئه‌و ئامێره نوێیه هیچ سنوورێكی بۆ نییه و ده‌سه‌ڵاتداران به هه‌ر شێوه‌یه‌ك بیانه‌وێ ده‌توانن به‌كاری بهێنن و زانیاری لێ وه‌ربگرن، زانیاری له‌سه‌ر ژیانی كه‌سی هه‌ر ركابه‌رێكی سیاسیی خۆیان، به پێچه‌وانه‌ی مهخلووقهكهی فینچ كه ته‌نانه‌ت بۆ ئه‌وه‌ی رق تیایدا گه‌شه نه‌كات، بیرهوهرییهكانیشی لێ وه‌رگرتبووه‌وه و هه‌موو شه‌وێك یاده‌وه‌رییه‌كانی ده‌سڕێته‌وه و سه‌رله‌نوێ له دایك ده‌بێته‌وه.
له كۆتایی دراماكه‌دا كه به پێنج وه‌رز دابه‌ش بووه، ئیراده‌ی مرۆیی به‌سه‌ر ئه‌و ئیراده میكانیكییهدا سه‌رده‌كه‌وێت، هاڕۆڵد فینچ بۆ رزگاركردنی دنیا له ده‌ست ئه‌و ئامێره‌ی بۆ رزگاری مرۆڤایه‌تیی له تیرۆر دروستی كردبوو هه‌وڵ ده‌دات و ده‌توانێ له‌ڕێی مهخلووقهكهی خۆیه‌وه سامێڕی و عه‌قڵه ده‌ستكرده‌كه‌ی خۆی له‌ناو ببات، به‌ڵام له پێناو ئه‌و رزگارییه به‌هایه‌كی گه‌وره، واتا له‌ده‌ستدانی هاوڕێیه‌كی تری ده‌دات، ئه‌و به‌هایه‌ی سه‌ره‌تا له پێناو دروستكردنی ئامێره‌كه دابووی جارێكی تر له پێناو له‌ناوبردنی ئازیزێكی له ده‌ست ده‌دات.
درامای Person of Interest بۆ ماوه‌ی پێنج ساڵ /2011 بۆ 2016/ له كه‌ناڵی CBSی ئه‌مه‌ریكا به پێنج وه‌رز و 103 حه‌ڵقه نمایش كرا، سیناریۆی ئه‌و درامایه له‌لایه‌ن جۆناتان نۆڵانه‌وه نووسراوه و هه‌ر خۆیشی ده‌رهێنه‌ری دراماكه‌یه، POI یان درامای "گومانێكراو" له‌ژێر هه‌ژموونی رووداوی 11ی سێپتێمبه‌ر كه فه‌زایه‌كی ته‌ناهی باڵی به‌سه‌ر ئه‌مه‌ریكادا كێشابوو دروست كرا، ئه‌وكات كه كۆمه‌ڵێك كامێرا له شه‌قام و كۆڵانه‌كانی ئه‌مه‌ریكا جێگیر كران، ده‌نگۆكان له‌و وڵاته تا ده‌هات زیاتر ده‌بوو به‌وه‌ی حكوومه‌ت ئامێرێكی دروست كردووه چاودێری سه‌رجه‌م جووڵه و گفتوگۆ ته‌له‌فۆنی و ئینتهرنێتییهكانیان ده‌كات.