وەزیری دارایی لە بارەی داهاتی هەرێمی كوردستان ڕوونكردنەوە دەدات

:: AM:11:24:27/07/2020 ‌
بڕیارە سبەی وەزیری دارایی و ئابووری لە دانیشتنەكانی پەرلەمانی كوردستان، ئامادە بێت و پرسی دارایی تاوتوێ دەكات و دواین گفتوگۆكانیان لەگەڵ عێراق دەخەنەڕوو.

دۆخی ئابووری هەرێمی كوردستان، سبەی پرسی دارایی تاوتوێ دەكەین
ئەمڕۆ دووشەم 27ـی تەمووز، هێمن هەورامی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان بە میدیاكانی ڕاگەیاند، دۆخی ئابووری هەرێمی كوردستان، سبەی پرسی دارایی تاوتوێ دەكەین و هەریەك لە وەزیرانی دارایی، پلاندان و سەرۆكی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران، وەزیری هەرێم بۆ كاروباری دانوستان و سكرتێری ئەنجوومەنی وەزیران ئامادە دەبن.

جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان گوتی، ئەمڕۆ وەزیرانی پێشمەرگە، ناوخۆ، وەزیری هەرێم بۆ كاروباری دانوستاندن لە نێوان هەرێم و بەغدا، لە تەوەری یەكەمی كۆبوونەوەكەدا لەبارەی دۆخی ناوچە سنوورییەكانی هەرێمی كوردستان و ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم، گفتوگۆیان لەگەڵ دەكرێت.

باسی لەوەش كرد، كۆبوونەوەكان ڕەنگە درێژەی هەبێت و بەشێكیان پێش نیوەڕۆ و بەشێكی تریان دوای نیوەڕۆ بەڕێوە بچن، لەبارەی دۆخی كۆرۆنا و رێكارەكان لەوبارەیەوە وەزیری تەندروستیش ئامادە دەبێت.

كۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمان لە كاتێكدایە، شەوی ڕابردوو پارتی و یەكێـتی لەسەر ئاستی باڵا كۆ بوونەوە و لەسەر درێژەدان بە گفتوگۆكان ڕێككەوتن.




وشە - رامیار جەواد