یه‌كێك له به‌رهه‌مه به‌ناوبانگه‌كانی تۆیۆتا ئۆتۆمبێلی كرۆلایه، چونكه له‌ڕووی هێز و جوانییه‌وه زۆر به‌شێوه‌یه‌كی ناوازه دروست كراوه و خه‌ڵكانێكی زۆر حه‌زیان به‌م جۆره ئۆتۆمبێله هه‌یه، هه‌ر ئه‌مه‌یش وای كردووه تۆیۆتا كۆرۆلای مۆدێل 2021 نمایش بكات و هەوادارانی پێ سەرسام بکات.
ماڵپه‌ڕی "
caricos" هه‌واڵێكی بڵاو كردووه‌ته‌وه له‌سه‌ر نوێترین به‌رهه‌می تۆیۆتا و ئاماژه‌ی پێ داوه، كۆمپانیای تۆیۆتا له نوێترین كاری‌دا ئۆتۆمبێلی كرۆلای مۆدێل 2021ی له پێشانگا تایبه‌ته‌كانی نمایش كرد كه شێوه‌یه‌كی زۆر جوان و هێزێكی تایبه‌تی بۆ داناوه.
بۆ ساڵی داهاتوو چەند مۆدێلێکی دیاری کراو لەم کرۆلایە دەخرێتە بازاڕەوە
تۆیۆتا له‌باره‌ی ئه‌م ئۆتۆمبێله‌وه زانیاری زۆری بڵاو نه‌كردووه‌ته‌وه ته‌نیا ئه‌وه نه‌بێ ساڵی داهاتوو ده‌خرێته بازاڕه‌وه له‌گه‌ڵ دیزاینه‌كه‌ی كه به وێنه له میدیاكانی دنیا بڵاوی كردووه‌ته‌وه، جگە لەوەیش گوتویەتی کە ئەم مۆدێلە لە سەرەتاکانی ساڵی داهاتوو دەخرێتە بازارەوە کە ئەوانیش بۆ ماوەیەکی دیاریکراو لە جۆری و مۆدێلی''Apex Edition'' دەبن کە شێوەیەکی تایبەتە تۆیۆتا سالی داهاتوو بە دنیای دەناسێنێت.
تۆیۆتا یه‌كێكه له كۆمپانیا گه‌وره‌كان بۆ به‌رھه‌مھێنانی ئۆتۆمبێل كه بنكه‌ی سه‌ره‌كی ده‌كه‌وێته شاری "تۆیۆتا" له ناوچه‌ی "ئیچی" له ژاپۆن، كۆمپانیاكه جگه له به‌رهه‌مهێنانی ئۆتۆمبێل، پاس و چه‌ندان جۆری پیكابی جیاواز دروست ده‌كات، تۆیۆتا له‌سه‌ر ئاستی كۆمپانیاكانی ژاپۆن یه‌كه‌م كۆمپانیایه له ڕووی زۆری به‌رھه‌مھێنانی ئۆتۆمۆبێله‌وه.