له ناوچه‌ی موخیمی بوقعه و عه‌ین پاشای باكوری عه‌مانی پایته‌ختی ئوردن، به‌هۆی خواردنی گه‌س منداڵێكی ته‌مه‌ن پێنج ساڵ گیانی له ده‌ست دا و 700 كه‌سی تریش تووشی ژه‌هراویبوون بوون و سه‌رجه‌میان له نه‌خۆشخانه هێشتراونه‌ته‌وه و چاره‌سه‌ریان بۆ ده‌كرێت.
د.سه‌عد
جابر وه‌زیری ته‌ندروستی ئوردن دووپاتی كرده‌وه، ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی ژه‌هراویبوون له به‌شی ژه‌هراویبوونی به كۆمه‌ڵی نه‌خۆشخه‌كان هێشتراونه‌ته‌وه، گه‌یشتووه‌ته سه‌رووی 700 كه‌س، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه زۆرینه‌یان دۆخی ته‌ندروستیان جێگیره و ژه‌هراویبوونه‌كه‌یان هێنده ترسناك نییه، به‌ڵام هه‌مووان خراونه‌ته ژێر چاودێری پزیشكییه‌وه و لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر هۆكاری ئه‌و ڕووداوه ده‌كه‌ن.
به‌هۆی نه‌بوونی فێنككه‌ره‌وه و پیسی گۆشته‌كه و تێكچوونی خه‌ڵكی تووشی ژه‌هراویبوون هاتوون
زیاتر گوتی، ئه‌وه‌ی كه جێی نیگه‌رانییه زیاتر منداڵانن كه دۆخی ته‌ندروستیان ناجێگیره و به‌شێكیان ره‌وانه‌ی به‌شی چاودێری چڕكراون، بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگری بكرێ له‌وه‌ی كۆتایی به ژیانیان بێت.
له‌باره‌ی هۆكاری ژه‌هراویبوونی ئه‌و هه‌موو خه‌ڵكه به‌هۆی خواردنی گهسهوه، وه‌زیری ته‌ندروستی ئوردن ئاشكرای كرد، كه هۆكاره‌كه بۆ تێكچوونی گۆشته‌كه ده‌گه‌ڕێته‌وه، ئه‌و دووكانه‌ی گه‌سی لێ ده‌فرۆشرێ، هیچ ئامرازێكی فێنككردنه‌وه‌ی تێدا نه‌بووه، بۆیه به‌هۆی گه‌رماوه و شێوازی ئاماده‌كردنی گۆشته‌كه و پیسبوون و تێكچوونی ئه‌و ڕووداوه‌ی لێ كه‌وته‌وه و كاره‌ساتێكی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر ته‌ندروستی گشتی خه‌ڵكی ناوچه‌كه دروست كردووه.