له ماوه‌ی مانگی ئایار/مایۆ هیچ كات لیره‌ی توركی دابه‌زینی به‌مشێوه‌یه‌ی ئه‌مڕۆی به‌خۆیه‌وه نه‌بینیووه و به‌شێوه‌یه‌كی گشتی به‌های دراوه‌كه 1.6% ڕووی له دابه‌زین كرد، ئه‌مه‌یش دوای ئه‌وه دێ كه له ماوه‌ی دوو مانگی ڕابردوو لیره ورده ورده به‌ره‌و جێگیربوون هه‌نگاوی ده‌نا.
شاره‌زایانی بواری ئابووری، ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 29ی تهمووز/یۆلیۆ به ڕۆژێكی ڕه‌ش بۆ لیره‌ی توركی ناو ده‌به‌ن و دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه كه نرخی هه‌ر دۆلارێكی ئه‌مه‌ریكی گه‌یشته 6.9375 لیره‌ی توركی، كه ئه‌مه‌یش دابه‌زینێكی زۆره و زیانی گه‌وره له ئابووری توركیا ده‌داته‌وه.
به‌هۆی وه‌ستاندنی فشاره‌كانی ئه‌مه‌ریكا و ئه‌وروپا له‌سه‌ر توركیا و كه‌مكردنه‌وه‌ی ناكۆكییه‌كان، تاڕاده‌یه‌ك له دوو مانگی ڕابردوو نرخی لیره‌ی توركی جێگیری به‌خۆیه‌وه بینی و به‌ره‌و به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌هاكه‌ی هه‌نگاوی ده‌نا، به‌ڵام ئه‌مڕۆ هه‌موو ئه‌وه‌ی كه توركیا چاوه‌ڕوانی ده‌كرد، كۆتایی پێهات و جارێكی تر لیره تووشی هه‌ره‌س بووه‌وه.
زیانه‌كانی توركیا به‌هۆی ململانێكان به‌رده‌وامیان ده‌بێت
بانكه‌كان و شاره‌زایانی ئابووری ده‌ڵێن، له سه‌ره‌تای ساڵی ڕابردووه‌وه تا ئێسته زیانه‌كانی توركیا به‌هۆی دابه‌زینی به‌های
لیره به 100 ملیار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی مه‌زه‌نده ده‌كرێ، ئه‌مه سه‌ره‌ڕای كه‌مبوونه‌وه‌ی زۆری دراوی بیانی له بانكی ناوه‌ندی توركیا.