كۆمپانیای گووگڵ بانگهێشتی فه‌رمیی بۆ بۆكان حه‌سه‌ن ئه‌و گه‌نجه‌ی هه‌ڵه‌بجه ناردووه كه كار له زیادكردنی زمانی كوردی بۆ وه‌رگێڕی گووگڵ ده‌كات.
بۆكان حه‌سه‌ن گه‌نجێكی شاری هه‌ڵه‌بجه‌یه و ماوه‌یه‌كی زۆره كار له زیادكردنی زمانی كوردی بۆ وه‌رگێڕی گووگڵ ده‌كات، ئه‌مه چه‌ند جارێكه له‌لایه‌ن گووگڵه‌وه بانگهێشتی فه‌رمی بۆ به‌شداریكردن له سیمیناری سه‌رهێل كراوه.
ئه‌مه چه‌ند جارێكه له‌لایه‌ن گووگڵه‌وه بانگهێشتی فه‌رمی بۆ به‌شداریكردن له سیمیناری سه‌رهێل كراوه
له‌باره‌ی سیمیناره‌كه بۆكان به "وشه"ی گوت: سیمیناره‌كه له‌باره‌ی به‌هێزكردنی بابه‌تی كولتووری و هونه‌ری له‌سه‌ر ئینته‌رنێت ده‌بێت.
ئه‌م سیمیناره 31ی تهمووز پاش نیوه‌ڕۆی یه‌كه‌م ڕۆژی جه‌ژن له‌لایه‌ن ئه‌ندازیار میشێڵ له كۆمپانیای گووگڵ پێشكه‌ش ده‌كرێت، بنكه‌ی سه‌ره‌كیی گووگڵ له ئه‌مه‌ریكا به‌ڕێوه‌ی ده‌بات.
بۆكان ڕوونی كرده‌وه، ئه‌و وه‌ك یه‌كه‌م كورده به‌شداری له سیمیناره‌كه ده‌كات، به‌شدارانی تر له هه‌ریه‌ك له وڵاتانی تری وه‌ك ئه‌رجه‌نتین، میسر، ئیسپانیا و چه‌ندان وڵاتی ترن.
له‌باره‌ی كاره سه‌ره‌كییه‌كه‌ی خۆی كه زیادكردنی وه‌رگێڕی كوردی له گووگڵه، بۆكان گوتی: هێشتا داتاكان ته‌واو نه‌بوون، ده‌بێت به‌رده‌وام له هه‌وڵی تهواوكردنیاندا بین، ئه‌وكات به‌شێوه‌یه‌كی ڕێك‌وپێك وه‌رگێڕی گووگڵ وه‌ك هه‌ر زمانێكی تر له زمانی كوردییه‌وه وشه‌كان بۆ زمانه‌كانی دنیا وه‌رده‌گێڕێت.
بۆكان حه‌سه‌ن گه‌نجێكی هه‌ڵه‌بجه‌یه و ماوه‌ی پێنج ساڵه كار بۆ زیادكردنی زمانی كوردی له وه‌رگێڕی گووگڵ ده‌كات، له ساڵی 2013ـه‌وه تۆماركردنی وشه‌كانی بۆ وه‌رگێڕان ده‌ست پێ كردووه. له‌پای ئه‌م كاره گرنگهیشی، كۆمپانیای گووگڵ بۆ بنكه‌ی سه‌ره‌كیی خۆی بانگهێشتی كردووه و له دواین جاردا خه‌ڵاتێكی ڕێزلێنانی بۆ نارد.
هه‌ڵه‌بجه/ شه‌فیق بانیشاری