كتێبی "دواهه‌مین كاتژمێری ئێمه" له‌لایه‌ن ده‌زگای فام بڵاو كرایه‌وه، كتێبه‌كه 17 ساڵ پێش ئێسته پێشبینی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای كردووه.
كتێبه‌كه 17 ساڵ پێش ئێسته پێشبینی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای كردووه
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 30ی ته‌مووز، بنار جه‌بار وه‌رگێڕی كتێبه‌كه به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، "مارتن ڕیس گه‌ردوونناسێكی به‌ریتانییه و به یه‌كێك له ڕێزلێگیراوترین و به‌تواناترین زاناكانی ئێسته داده‌نرێت. كتێبی دواهه‌مین كاتژمێری ئێمه نزیكی 20 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر نووسراوه و ئاماژه به زۆر بابه‌ت ده‌دا كه تا ئێسته‌یش بایه‌خێكی زۆریان هه‌یه".
بنار جه‌بار گوتی، "ڕیس له‌م كتێبه‌دا تیشك ده‌خاته سه‌ر زۆر پرسی جیاواز، به‌ڵام چاره‌نووسی مرۆڤایه‌تی به گرنگترین پرسی زیندوو ده‌زانێت، هه‌م بۆ زاناكان و هه‌م بۆ كه‌سانی ئاساییش. له ڕوانگه‌ی ڕیسه‌وه داهاتووی مرۆڤایه‌تی به ته‌واوه‌تی سه‌لامه‌ت نییه و ئه‌گه‌ر له سه‌ده‌ی بیست و یه‌كدا نابه‌رپرسیارانه ڕه‌فتار بكه‌ین، له‌وانه‌یه نه‌ك هه‌ر مرۆڤایه‌تی، به‌ڵكو زه‌ویش به‌ره‌و له‌ناوچوون ببه‌ین. یه‌كێك له‌و مه‌ترسییانه‌ی ڕیس دووپاتی لێ ده‌كاته‌وه بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه، هه‌روه‌ك چۆن له ئێسته دنیا به ده‌ست ڤایرۆسی كۆرۆناوه ده‌ناڵێنێت".
وه‌رگێڕی كتێبی "دواهه‌مین كاتژمێری ئێمه" دووپات ده‌كاته‌وه كه مارتن ڕیس هیچ پێشبینییه‌كی بێ بنه‌ما ناكات، به‌ڵكو ئه‌گه‌ره‌كان له‌به‌رچاو ده‌گرێت و دڵنیایی ده‌دات له‌وه‌ی داهاتووی مرۆڤایه‌تی به‌نده به‌و بڕیارانه‌ی له سه‌ده‌ی بیستدا ده‌یده‌ین. یه‌كێك له‌و پێشبینییانه‌ی له‌م كتێبه‌دا ده‌یكات ئه‌وه‌یه كه له ساڵی 2020دا هه‌ڵه‌یه‌كی بایلۆجی یان تیرۆرێكی بایۆلۆجی ده‌بێته هۆی مردنی ملیۆنێك كه‌س".
به گوته‌ی وه‌رگێڕه‌كه، ئامانجی مارتن ڕیس له نووسینی ئه‌م كتێبه ترساندنی مرۆڤایه‌تی نییه، ئه‌و ده‌یه‌وێت به دنیا بڵێت له سه‌رده‌مه‌كانی پێشوودا مرۆڤایه‌تی ڕووبه‌ڕووی كاره‌ساتی سروشتی زۆر بووه‌ته‌وه، به‌ڵام ئه‌و كاره‌ساتانه‌ی ئێسته مرۆڤه‌كان ده‌توانن بیخوڵقێنن زۆر مه‌زنترن له‌و كاره‌ساته سروشتییانه. ڕیس دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه كه نابێت چیتر زاناكان داشی ده‌ستی سیاسییه‌كان بن و ده‌بێت له‌وه‌ودوا به‌رانبه‌ر به ده‌رئه‌نجامی داهێنانه‌كانیان وریاتر بن، چونكه ئه‌وه‌ی له سه‌ده‌ی بیستدا ملیۆنان كه‌سی دا به كوشت ئه‌و چه‌كانه بوون كه زاناكان دروستیان كردبوون.
كتێبی "دواهه‌مین كاتژمێری ئێمه"، كه یه‌كێكه له‌و كتێبانه‌ی له دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشیی كۆرۆنا له‌سه‌ر ئاستی دنیا بره‌وێكی زۆری پێ درا، له‌لایه‌ن ده‌زگای فام بۆ چاپ و بڵاوكردنه‌وه به زمانی كوردی بڵاو كرایه‌وه.
ئه‌م كتێبه له ساڵی (2003) نووسراوه، به‌ڵام به ڕوونی پێشبینی ئه‌وه‌ی كردبوو كه له ساڵی (2020) ڤایرۆسێك بڵاو ده‌بێته‌وه و ملیۆنان كه‌س ده‌كوژێت، كتێبه‌كه جگه له‌م پێشبینییه زۆر پێشبینی تریشی تێدایه.