ماوه‌یه‌كه كوشتن و خۆكوشتنی ژن رووی له زیاد بوون كردووه، ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی داكۆكیكردن له مافه‌كانی ژنان له په‌رله‌مان رای ده‌گه‌یه‌نێت، ناكرێت وا سه‌یر بكرێت ژن، ئه‌و بوونه‌وه‌ره‌یه به‌رده‌وام توندتیژیی به‌رانبه‌ر بكرێت.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 30ی تهمووز، سه‌لما فاتح ئه‌ندامی لیژنه‌ی داكۆكیكردن له مافه‌كانی ژنان له په‌رله‌مانی كوردستان به "وشه"ی راگه‌یاند، توندوتیژی دیارده‌یه‌ك نییه ته‌نیا پێوه‌ندی به‌ژنه‌وه هه‌بێت، به‌ڵكو دیارده‌یه‌كه له دنیادا هه‌یه، توندوتیژی به‌رانبه‌ر به منداڵ و پیاوانیش ده‌كرێت.
ناكرێت ناوچه‌گه‌ریی له كه‌یسه‌كان هه‌بێت له‌به‌رئه‌وه‌ی تاوانه‌كه له سێلمانییه له هه‌ولێر زه‌ق بكرێته‌وه
ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات، ژن ئه‌و بوونه‌وه‌ره نییه كه به‌رده‌وام وا سه‌یر ده‌كرێت كه توندوتیژیی به‌رانبه‌ر ده‌كرێت، نه‌خێر چه‌ندان ژنمان هه‌یه زۆر به توانان و ده‌توان رووبه‌ڕووی كێشه‌كان ببنه‌وه.
سه‌لما فاتح روونی كرده‌وه، ناكرێت ناوچه‌گه‌ریی له كه‌یسه‌كان هه‌بێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی تاوانه‌كه له سێلمانییه له هه‌ولێر زه‌ق بكرێته‌وه، به‌پێچه‌وانه‌یشه‌وه راسته.
"لیژنه‌ی داكۆكیكردنی له مافه‌كانی ژنان خه‌ریكی هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای توندوتیژی به‌رانبه‌ر به‌خێزانه، له‌و یاسایه‌دا هه‌ر توندوتیژییه‌ك له ده‌ره‌وه‌ی خێزان ئه‌نجام بدرێت، ناچێته چوارچێوه‌ی ئه‌و یاسایه، بۆیه ده‌بێت گۆڕانكاری تێدا بكرێت". سه‌لما فاتح وای گوت.
ئه‌وه له كاتێكدایه تا ئێسته ئامارێكی دروست بۆ شه‌ش مانگی ئه‌مساڵ نییه كه چه‌ند توندوتیژی به‌رانبه‌ر به ژنان كراوه، بۆیه به‌پێی قسه‌ی چالاكانی ژنان بێت، "ده‌بێت رێچاره‌یه‌ك بۆ نەهێشتنی توندوتیژی به‌رانبه‌ر ژنان بدۆزرێته‌وه، چونكه ئه‌مه كۆمه‌ڵگا به‌ره‌وه دواوه ده‌باته‌وه".