به‌رپرسێكی كه‌رتی ته‌ندروستی ئۆكرانیا دووپاتی كرده‌وه، كه یه‌كێك له هاووڵاتییانی وڵاته‌كه‌یان، بۆ سێیه‌مجار تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووه‌ته‌وه و ئه‌مه‌یشی به حاڵه‌تێكی سه‌یر و ده‌گمه‌ن ناوبرد و داوایشی له خه‌ڵكی كرد كه باوه‌ڕ به‌و قسانه نه‌كه‌ن كه دوای زاڵبوون به‌سه‌ر كۆرۆنا جارێكی تر تووشی نابنه‌وه، ئه‌مه‌ی به ناڕاست ناوبرد و به پێویستی زانی زیاتر خۆپارێزی بكه‌ن.
ڤلادیمێر
بوگایشوك به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی هه‌رێمی ترنوبل ئۆپلاست، ڕای گه‌یاند، كه له ماوه‌ی ڕابردوو پیاوێكی هه‌رێمه‌كه‌مان بۆ دووه‌مین جار تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوو و چاره‌سه‌ری پێویستمان پێ دا، به‌ڵام ئێسته له پشكنینه‌كان ده‌ركه‌وتووه كه بۆ سێیه‌م جار تووشی ڤایرۆسه‌كه بووه‌ته‌وه، ئه‌مه‌یش ئاماژه‌یه‌كی ڕوونه و پێویسته خه‌ڵكی زیاتر وریا بن و باوه‌ڕ به‌و قسانه نه‌كه‌ن كه ده‌گوترێ، ئه‌وه‌ی جارێك به‌سه‌ر كۆڕۆنا زاڵ ببێ، ئیتر تووشی نابێته‌وه.
باوه‌ڕ به‌و قسانه مه‌كه‌ن كه ده‌ڵێن جارێك تووشی كۆڕۆنا بیت و به‌سه‌ری زاڵ بیت ئیتر تووشی نابیته‌وه
بوگایشوك دووپاتی له‌وه كرده‌وه، كه دۆخی ئه‌و پیاوه‌ی بۆ سێیه‌م جار تووشی كۆڤید 19 بووه‌ته‌وه، جێگیره و هیچ مه‌ترسییه‌كی ئه‌وتۆی له‌سه‌ر نییه، به‌ڵام هه‌ر چۆنێك بێ ئه‌و تووشبووی كۆرۆنایه و ڤایرۆسه‌كه له جه‌سته‌ی جارێكی تر بڵاوبووه‌ته‌وه، له‌به‌ر نابێ هیچ كه‌س خۆی په‌راوێز بخات و وا بیر بكاته‌وه، ئیتر جارێكی تر تووش نابێت.
له‌باره‌ی دۆخی ته‌ندروستی و ژماره‌ی تووشبووانی هه‌رێمه‌كه‌یش ئه‌و به‌رپرسه‌ی كه‌رتی ته‌ندروستی دووپاتی كرده‌وه، دوای پابه‌ندبوونی خه‌ڵك به خۆپارێزی و خۆ كه‌ره‌نتین كرد ژماره‌ی تووشبووان ڕۆژ دوای ڕۆژ ڕووی له كه‌مبوونه‌وه‌یه و ئێسته ته‌نیا 1100 تووشبوو له هه‌رێمه‌كه هه‌ن و له‌و ژماره‌یه‌یش ته‌نیا 30 كه‌سیان له ژێر چاودێری چڕدان.