کتێبێک لەسەر ژیان و بەرهەمەکانی مەستوورەی ئەردەڵان چاپ دەکرێت

:: PM:12:18:31/07/2020 ‌
کتێبێکی نوێ  لەسەر ژیان و بەرھەم و کەسایەتی- یەکەمین ژنە مێژوونووسی کورد مەستوورەی ئەردەڵان چاپ دەکرێت.

بوخاری وشیار نووسەری کتێبەکە بۆ "وشە" روونی کردەوە لە کتێبەکەیدا باسی لە ژیان و بەرھەمەکانی ئەم خاتوونە ئەدیبە کوردەی سەدەی نۆزدەھەم کردووە و خاسیەتەکانی نووسینی مێژوو و شیعر و کتێبەکانی خراوەتە ڕوو.

وەک زیاتر خستیەڕوو  ھەر لەم کتێبەدا باس لە قەسیدەی "مەستوورە"ی نالی شاعیر و پێوەندی ئەم دوو شاعیرە کراوە و چەند باسێکی باسنەکراوی پەیوەست بە مەستوورەی ئەردەڵانی خراونەتە ڕوو. 

بەگوتەی بوخاری وشیار خوێنەر لەم کتێبەدا ئاشنای شیعرە فارسی و ھەورامی و سۆرانییەکانی مەستوورە دەبێت و بە توانا و بلیمەتی مەستوورە لە ئەدەبیاتدا ئاشنا دەبێت.
ئەم کتێبە ھەوڵێکە بۆ زیندووکردنەوەی ناوی مەستوورەی ئەردەڵان

 "مەستوورە یەکێکە لەم خاتوونە کوردە ئەدیبانەی لەسەردەمەکەی خۆیدا پێشەنگ و داھێنانکار بووە و ئەم کتێبە ھەوڵێکە بۆ زیندووکردنەوەی ناوی مەستوورەی ئەردەڵان و لەپێناو ون نەبوونی توانای ژنانی کوردە لە ئەدەبیاتدا." بوخاری وشیار وای گوت.

پێویستە بگوترێت  کتێبی مەستوورەی ئەردەڵان، لە ناوەندی مەم و زین چاپ و بڵاو دەکرێتەوە. نووسەری کتێب ئارەزوو دەخوازێت ژنە کوردە ھەڵکەوتووەکانی سەدەکانی ڕابردوو لەبیر نەکرێن و بە زیندوویی لە مێژووی خۆماندا بیانھێڵینەوە و یادیان بکەینەوە.



وشە - سلێمان تاشان