نوێترین ئه‌لبوومی بیونسیه كه ئه‌ستێره‌یه‌كی ناوداری دنیایه له بواری گۆرانی و سه‌ما و نمایشكاری، بڵاو بووه‌ته‌وه و له‌ڕێیه‌وه ده‌یه‌وێ چمكی روانین بۆ ره‌شپێسته‌كانی دنیا بگۆڕێ كه تا ئێسته‌یش له دنیادا جیاكاری بۆ ره‌نگه‌كان ده‌كرێت.
ئاژانسی "
رۆیته‌رز" ئه‌مڕۆ شه‌موو بڵاوی كردووه‌ته‌وه كه ئه‌لبوومه نوێیه‌كه‌ی بیونسیه، دوێنێ هه‌ینی به فراوانی بڵاو بووه‌ته‌وه، چاودێرانی بواره‌كه پێیان وایه ئه‌لبوومه‌كه هه‌ژانێكی رۆشنبیری له‌باره‌ی ره‌گه‌زپه‌رستی و یه‌كسانیی كۆمه‌ڵایه‌تیی دروست ده‌كات، بۆیه ناوی لێ ناوه "بلاك ئیز كینج".
بیونسیه له په‌یامێكدا به‌بۆنه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌لبوومه‌كه‌ی ئاماژه‌ی داوه، ویستوویه‌تی وێنه‌یه‌ك له چیرۆكی فیلمی "شێر شایه" و له‌و مهبهستهیشدا شێری له‌گه‌ڵ مرۆڤ به‌راورد كردووه و ده‌یه‌وێ چمكی ره‌ش و ره‌شپێسته‌كان له روانینی زۆر له مرۆڤه‌كان بگۆڕێت.
هه‌موو مه‌به‌سته‌كانی بیونسیه، ئه‌و رووداوانه بوو كه له ئه‌مه‌ریكا پۆلیس به‌رانبه‌ر به ره‌شپێسته‌كان نواندوویانه و به‌هۆیانه‌وه خۆپێشاندان زۆربه‌ی وڵاتانی دنیای گرته‌وه، له‌و رووداوانه چه‌ند ره‌شپێستێك به‌هۆی توندوتیژیی پۆلیس، گیانیان له ده‌ست داوه.
به‌پێی ئاژانسه‌كه، ماوه‌ی ساڵێكه كار بۆ ئه‌لبوومه‌ی ئه‌و گۆرانیبێژه ده‌كرێت، له رێكلامهكهیدا چه‌ند گرته‌یه‌ك پێشان ده‌درێ و له ڕێیانه‌وه پێناسه و جوانیی ره‌شپێسته‌كان له سه‌رده‌می كۆن و ئێسته‌یش پێشان ده‌درێت.
له‌وباره‌یه‌وه گۆڤاری "فاریتی"ی ئه‌مه‌ریكایی به‌و شێوه‌یه باس له ئه‌لبوومه‌كه ده‌كات كه ژیان و هێز و گه‌وره‌یی ره‌شپێسته‌كان، رۆڵی گه‌وره‌یان له ئه‌مه‌ریكا و ئه‌فریقادا هه‌یه. بۆیه له دوێنێوه تا ئه‌مڕۆ ئه‌و ئه‌لبوومه زۆرترین ده‌نگدانه‌وه‌ی له دنیادا هه‌بووه.
بیونسیه نۆڵز له ساڵی 1981 له ویلایه‌تی تێكساسی ئه‌مه‌ریكا له دایك بووه، ئه‌و گۆرانیبێژ و سه‌ماكارێكی زۆر ناوداری دنیایه. بیونسیه هاوسه‌رگیریی له‌گه‌ڵ ئه‌ستێره‌ی راپی ئه‌مه‌ریكی "جای زی" كردووه. له منداڵییه‌وه خوێندنی سه‌مای بالیه‌ی ته‌واو كردووه و بووه‌ته گۆرانیبێژ و سه‌ماكارێكی ناودار. یه‌كه‌مین ئه‌لبوومی له ساڵی 2003 به‌ناوی "Dangerously in Love” بڵاو كردووه‌ته‌وه. له 2005دا خه‌ڵاتی "گرامی" وه‌رگرتووه. له 2006دا له فیلمێكی موزیكیدا خه‌ڵاتی ئۆسكاری وه‌رگرتووه. ئه‌لبوومه‌كانی بیونسیه به پڕفرۆش‌ترین هه‌ژمار ده‌كرێ و له رێیانه‌وه بووه‌ته ده‌وڵه‌مه‌ندترین خاتوونه گۆرانیبێژی ئه‌مه‌ریكا.