خانمه گۆرانیبێژێكی كورد به‌شداری له فیلمێكی ڕۆمانسی ده‌كات و ده‌ڵێت، ئەو ئەکتەرەی لە فیلمەکەدا خۆشی دەوێم ماچی لێوم دەکات و دەست لە هەموو جەستەم دەدات، بۆیە ئه‌مجاره ده‌یته‌قێنمه‌وه.
جانێ حه‌یران گۆرانیبێژی كورد كه چه‌ند ساڵێكه له باشووری كوردستان ده‌ژیت، ئێستە له‌گه‌ڵ سێ ده‌رهێنه‌ری تورك به ناوه‌كانی پروژه به‌شیر، جه‌یلان ئیناس و ئوزده‌میر ئیلهامی سه‌رقاڵی بەرهەمهێنانی فیلمێكی توركی به‌ناوی كه‌یسی دیجله‌ن، چیڕۆكی فیلمه‌كه باس له خۆشه‌ویستی و ناپاکی ده‌كات، جانێ دەڵێ: هەرچەندە فیلمەکە تورکییە، بەڵام من بە کوردی تێیدا قسە دەکەم.
سەبارەت بە دیمەنەکانی فیلمە ڕۆماسنییەکە، جانێ به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، لە فیلمەکەدا ئه‌و كوڕه‌ی خۆشی ده‌وێم ماچی لێوم ده‌كات، هەروەها خۆی به‌سه‌رمدا ده‌دات و ده‌ست له هه‌موو جەستەم ده‌دات، منیش له‌گه‌ڵ سیناریۆیه‌كه ده‌چمه ناو كه‌شوهه‌وای ڕۆمانسییه‌ته‌وه، به‌ڵام له‌و دیمه‌نه‌دا سنوورێكم بۆ خۆم داناوه و زیاتر تێناپه‌ڕم.
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه چۆن ئه‌و بوێرییه‌ی هه‌بوو به‌شداری له فیلمێكی وا بكات، جانێ زیاتر گوتی، بینه‌ری كورد له كوردستان حه‌ز به دیمه‌نی ڕۆمانسی ده‌كه‌ن و زۆر جار ته‌نها له‌به‌ر دیمه‌نی ڕۆمانسی سه‌یری فیلمی توركی و میسری ده‌كه‌ن، به‌ڵام به‌داخه‌وه له كوردستان تاكو ئێسته هیچ كه‌سێك ئه‌و بوێرییه‌ی نه‌نواندووه، بۆیه من وه‌كو یه‌كه‌م كچه ئه‌كته‌ری كورد ئه‌و ڕێچكه‌یه ده‌شكێنم و ئه‌و دیمه‌نه دێنمه نێو فیلمی كوردی و به كارێكی هه‌ڵه‌شی نازانم.
ڕوونی کردەوە، له كوردستان چه‌ندان ئه‌كته‌ری باش و به‌توانا هه‌ن، خۆشم ئاشنای به‌شێك له‌و ئه‌كته‌رانه‌م، به‌ڵام هیچ ئه‌كته‌ر و ده‌رهێنه‌رێكی بوێرم له كوردستان نه‌بینیوه كه عاشقی بوێرییه‌كه‌ی بم، بۆیه من ده‌مه‌وێ ببم به یه‌كه‌م ئه‌كته‌ری كورد كه هه‌موو بوێرییه‌كان قبول بكه‌م و ببم به ئه‌كته‌رێكی زۆر سه‌ركه‌وتوو.
فیلمه‌كه له كوردستان و توركیا به‌رهه‌م ده‌هێنرێت، له ئێسته‌دا 25%ی كاره‌كانی ئه‌نجام دراوه، ئه‌گه‌ر به‌هۆی ئه‌م بارودۆخه و داخستنی سنووری نێوان هه‌رێمی كوردستان و توركیا نه‌بووایه، زووتر ده‌ستمان به‌كاره‌كانی تری ده‌كرد.
هه‌ر شتێك په‌یوه‌ست بێت به هونه‌ره‌وه و ئه‌گه‌ر بزانم ده‌توانم ئه‌نجامی بده‌م، بێگومان به دڵێكی زۆر فراوانه‌وه ده‌یكه‌م، جا چ گۆرانیگوتن بێت یان كاری نواندن، من له هه‌موو كاره هونه‌رییه‌كانمه‌وه بڕوای ته‌واوم به‌خۆم هه‌یه كه ده‌توانم سه‌ركه‌وتوو بم، بۆیه‌ش له‌و فیلمه به‌شداریم كرد و حه‌زیش ده‌كه‌م له فیلمه‌كه‌دا بیته‌قێنمه‌وه. جانێ وای گوت.
جانێ له‌لایه‌كی ترەوە باس له ستایلی جلوبه‌رگه‌كانی ده‌كات و ده‌ڵێت، ڕاسته زۆر جار له ئاهه‌نگه‌كانم به جلی زۆر ڕووت ده‌رده‌كه‌وم، ئه‌وه ستایلی تایبه‌ت به‌خۆمه و زۆر باشیش ده‌زانم كه ئه‌و ستایله‌م زۆر جوان لێدێت و هه‌وادارانیشم زۆر به‌دڵیانه و پشتگیریشم ده‌كه‌ن.
ئاشكراشی ده‌كات كه ئه‌و خه‌ون به‌وه ده‌بینێت وه‌ك یه‌كه‌م كچه كورد ڕۆژێك له ڕۆژان به‌شداری فیلمه‌كانی هۆلیوود بكات، ده‌شڵێت: ئه‌و كاته ئه‌وان هه‌ر مه‌رجێكم پێ بده‌ن من قبولی ده‌كه‌م، ئه‌گه‌ر هه‌ر ده‌رهێنه‌رێكی كوردیش داوام لێبكات، ئاماده‌م زۆر بوێرانه به‌شداری پرۆژه‌كانيا‌ن بكه‌م.
دوو ھونەرمەند بەناوی جانێ حەیران ھەیە یٔەوە یەکێکیانە کە ستایلی لەگەڵ یٔەو ھونەرمەندە جیایە کە لە باکوری کوردستان لەلایەن تورکیاوە گیراوە و یٔەویش ناوی جانێ حەیرانە.
وشه - محه‌مه‌د جه‌مال