وێنەگرێكی هەولێر بەكۆرۆنا گیانی لە دەست دا

:: PM:09:25:01/08/2020 ‌
ئێوارەی ئەمڕۆ وێنەگرێكی دێرینی هەولێر بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانی لە دەست دا كە چەندین ساڵە تۆماری بۆنەكان دەكات.

ئەمڕۆ شەموو یەكی ئاب، وێنەگری كۆنی هەولێر سامی ئیبراهیم شێروانی خاوەنی تۆمارگەی ڕێبین بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانی لە دەست دا.

سامی شێروانی چەندین ساڵە كاری وێنەگری دەكر و زۆرترین ئاهەنگی مەولوود و بۆنەكانی شاری هەولێری بە كامێراكەی تۆماری دەكرد.

ئەو وێنەگرە یەكێكە لە ناسراوترین وێنەگرەكانی ڤیدیۆ لە هەولێر و چەندین ساڵ خزمەتی كردووە و چەندین كەس لەژێر دەستی ئەو فێری كاری ڤیدیۆیی بووە.



وشە - رامیار جەواد