ژمارەیەك ئامێری هەناسەدانی دەستكرد پێشكەشی تەندروستی هەولێر كرا

:: PM:09:42:01/08/2020 ‌
لەلایەن چەند سەرمایەدارێك چەند ئامێرێكی هەناسەدان پێشكەشی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی هەولێر كرا.

ئەمڕۆ شەموو یەكی ئاب، دلۆڤان محەمەد بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕای گەیاند، لەلاچەند ڕێكخراوێكی خێرخوازی چەند ئامێرێكی هەناسەدانی دەستكرد پێشكەشی تەندروستی هەولێر كراوە.

جێگەی دەستخۆشییە بۆ ئەو خێرخوازانە هەڵدەستن بەو كارە نیشتمانییە
بەڕێوەبەری تەندروستی هەولێر گوتی، ئەو ئامێرانە سوودی زۆری دەبێتن هەروەها ئەمڕۆ لەلایەن ڕێكخراوێكی خێخوازی بڕی 100 بتڵ ئۆكسجین بۆ نەخۆشخانەی ڕزگاری دابین كراوە ئەوەیش دوای لە ئەستۆگرتنی كۆمەڵێك ئەركی تریش جێگەی دەستخۆشییە بۆ ئەو خێرخوازانە هەڵدەستن بەو كارە نیشتمانییە.

دواتر نوێنەرانی ئەو ڕێكخراوە خێرخوازییە ڕایان گەیاند، هەرچی لە توانای ئێمە بێت ئەنجامی دەدەین تا هاووڵاتییان ژیانیان پارێزراو بێت.

باسیان لەوەشكرد، بارودۆخێك هەیە پێویستە هەموومان هاوكاربین بۆ ئەوەی دۆخەكە تێپەڕێنین و بتوانین گوشاری ڤایرۆسی كۆرۆنا لەسەر هەولێر كەمبكەینەوە و بەكەمترین قوربانی دەربازمان ببێت.



وشە - رامیار جەواد