ماوه‌ی مانگێك تێپه‌ڕ ده‌بێ به‌سه‌ر ته‌قینه‌وه‌ی دامه‌زراوه‌ی نه‌ته‌نزی ناوكیی له ئێران كه له سه‌ره‌تادا به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته زانیارییه‌كانیان شاردبووه‌وه. ئێسته په‌رله‌مانتارێكی ئێران ده‌ڵێ، ته‌قینه‌وه‌كه‌ی نه‌ته‌نز ده‌ستی ناوخۆیی له پشته.
پێگه‌ی "
ئه‌لعه‌ره‌بیه" ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م دووی ئاب بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ماوه‌ی زیاتر له مانگێكه ته‌قینه‌وه و ئاگركه‌وتنه‌وه له ئێران روو ده‌ده‌ن، به‌ڵام به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته رووداوه‌كان به ئاسایی ناو ده‌به‌ن، چاودێرانیش پێیان وایه هۆكاره‌كان هێرشی ئه‌لیكترۆنین. به‌ڵام ئێسته و له دوای یه‌ك مانگ له ته‌قینه‌وه‌ی دامه‌زراوه‌ی نه‌ته‌نزه‌ی ناوكی، په‌رله‌مانتارێكی ئه‌و وڵاته هۆكاره‌كه‌ی بۆ ده‌ستی ناوخۆیی ده‌گه‌ڕێنێته‌وه.
ئه‌وكاته‌ی له دووی ته‌مووز ته‌قینه‌وه‌ی نه‌ته‌نز رووی دا، سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مانی ئێران، ره‌تی كرده‌وه ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه به‌هۆی فڕۆكه یان مووشه‌ك بووبێت.
به‌پێی پێگه عه‌ره‌بییه‌كه، جواد كه‌ریمی قه‌دووسی كه ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ییه له په‌رله‌مانی ئێران، دوێنێ شه‌موو دووپاتی كردووه‌ته‌وه، ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌ی نه‌ته‌نزی ناوكیی له مانگی رابردوو رووی دا، ده‌ستی ناوه‌وه‌ی له پشته، ئه‌وه‌یش به‌پێی زانیارییه رژده‌كانی خۆمان. بۆ ئه‌وه‌ش به‌ڵێنده‌رێكی به تۆمه‌تبار زانی كه له ده‌مه‌زراوه‌ی نه‌ته‌نز كاری ده‌كرد.
ماوه‌یه‌كه ته‌قینه‌وه‌كانی ئێران له وێستگه ناوكی و وێستگه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با روو ده‌ده‌ن، بۆیه‌ش گومان ده‌كرێ هه‌مووی ئه‌و ته‌قینه‌وانه پێوه‌ندییان به‌یه‌كه‌وه هه‌بێت.
پێشتر له وێستگه‌ی ناوكیی نه‌ته‌نز له ئیسفه‌هان و وێستگه‌ی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌بای خووزستان ته‌قینه‌وه رووی داوه. به‌رپرسانی ئێران سه‌ره‌تا رووداوه‌كه‌یان به شتێكی ئاسایی و كێشه‌ی ته‌كنیكی یان گڕگرتنی كۆگای گاز هه‌ژمار كردبوو، به‌ڵام دواتر زانیاری جیاواز له‌سه‌ر ئه‌وه بڵاو كرایه‌وه هێرشی ئه‌لیكترۆنی له پشتی رووداوه‌كان بێت و ئیسرائیل رۆڵی هه‌بێت له هێرشكردنه‌سه‌ر گرنگترین ناوه‌نده ئابوورییه‌كانی ئێران.