دوای ئه‌وه‌ی دوو رۆژ به‌رله ئێسته خواردنێكی ژه‌هراوی له ئوردن بووه هۆی كوشتنی دوو كه‌س و نه‌خۆشكه‌وتنی 826 كه‌سی تر، دیسان ئه‌و خواردنه ژه‌هراوییه هاته ناو ناوان و 30 كه‌سی تریشی كه‌واندووه كه له ئوردندا پێی ده‌ڵێن خواردنی بۆمبڕێژكراو.
پێگه‌ی "
ئه‌لعه‌ره‌بیه" ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م دووی ئاب بڵاوی كردووه‌ته‌وه، دوای ئه‌وه‌ی دوو رۆژ به‌رله ئێسته خواردنێك خه‌ڵكێكی زۆری له ئوردن له ناوچه‌ی "ئه‌لبوقعه" تووشی ژه‌هراوی كردبوو، شه‌وی رابردوویش له هه‌مان ناوچه 30 كه‌سی تر به‌هۆی خواردنه‌وه ژه‌هراوی بوون و گواسترانه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه.
له‌وباره‌یه‌وه به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی پارێزگای به‌لقا وائیل عه‌زه‌ب بۆ "ئه‌لعه‌ره‌بیه" رای گه‌یاندووه، ئه‌مشه‌و 30 كه‌سی تر به هه‌مان هۆكار گواستراونه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی ئه‌میر حوسێن، به‌ڵام مه‌ترسیی له‌سه‌ر ژیانی هیچ كه‌س له‌وانه نییه.
ئه‌وه‌شی گوت، دوای ئه‌و رووداوه راسته‌وخۆ ده‌ست كرا به لێپێچنه‌وه له‌و چێشتخانه‌یه‌ی خواردنه‌كه‌ی فرۆشتووه. هاوكات له‌گه‌ڵ رووداوه‌كه‌دا دامه‌زراوه‌ی خۆراك و ده‌رمان له ئوردن، له پشكنینێكدا 11 شوێنی فرۆشتنی خواردنیان داخستووه.
له‌وباره‌یه‌وه به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی خۆراك و ده‌رمان نزار مهیدات رای گه‌یاندووه، رووداوه‌كه جۆرێك له گومان دروست ده‌كات كه له‌ناو دوو رۆژدا خه‌ڵكێكی زۆر تووشی ژه‌هراوی به‌هۆی خۆراكه‌وه بووبن، بۆیه لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی زۆر رژد له‌وباره‌یه‌وه ده‌كرێت و به یاسا یه‌كلا ده‌كرێته‌وه.
دوێنێ شه‌موویش وه‌زیری ته‌ندروستیی ئوردن سه‌عد جابر، له شاری عه‌ین باشادا چێشتخانه‌یه‌كی داخستووه كه به‌هۆی خواردنه‌كه‌یه‌وه منداڵێك تووشی ژه‌هراوی بووبوو.
ئه‌و رووداوانه‌ی ژه‌هراویبوون به‌هۆی خواردنه‌وه و له ماوه‌ی دوو رۆژدا، وایكردووه هاووڵاتییانی ئوردن به‌و خۆراكانه بڵێن "شاورمه‌ی بۆمبڕێژكراو".