كاردانه‌وه‌ی هێنانه‌وه‌ی عه‌ره‌به هاورده‌كانی سه‌رده‌می رژێمی لێخراوی به‌عس به‌هۆی لێكه‌وته‌كانی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه به‌رده‌وامه. ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م دووی ئاب، هه‌وڵی كوشتنی ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان درا، گوندنشینانیش ده‌ڵێن، ئه‌مجاره خۆمان داكۆكی له خۆمان ده‌كه‌ین.
مه‌لا كه‌ریم شكور ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی خورماتووی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به "وشه"ی راگه‌یاند، له كاتێكدا نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م له هه‌وڵی چاره‌سه‌ری كێشه‌ی جووتیارانی كورد و عه‌ره‌بدا بووین، له دوای هێنانه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك خێزانی عه‌ره‌بی هاورده، له‌لایه‌ن خێزانه عه‌ره‌به‌كانه‌وه به بێڵ و چه‌كوش په‌لامار درام.
زیاتر گوتی، له‌لایه‌ن پاسه‌وانه‌كانمه‌وه پارێزگاریمان لێ كراوه و دواتریش به‌ردباران كرام، خۆم رزگارم بوو، به‌ڵام زیان به‌ر ئۆتۆمبێله‌كه‌م كه‌وتووه.
هاوكات هه‌ر ئه‌مڕۆ له‌لایه‌ن پۆلیسی فیدراڵی عێراق، هه‌ریه‌ك له سۆران كامه‌ران په‌یامنێری كوردستان 24 و نه‌وزاد محه‌مه‌د كامێرامانی كه‌ناڵه‌كه گیران و دواتر ئازاد كران، پێیان گوترابوو نابێ رووماڵ بكه‌ن. به‌پێی لێدوانی ئه‌وان، هێشتا كه‌لوپه‌له رۆژنامه‌وانییه‌كانیان نه‌دراوه‌ته‌وه.
به‌هۆی لێكه‌ته‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه هێزی كوردی فریامان نه‌كه‌وتووه
سامان حه‌سه‌ن جووتیارێكی حه‌فته‌غاره بۆ "وشه" گوتی، به‌هۆی لێكه‌وته‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه، هێزی كوردی فریامان نه‌كه‌وتووه، به‌ڵام ناچارین ئه‌مجاره خۆمان داكۆكی له خۆمان ده‌كه‌ین.
ئاشكراشی كرد، عه‌ره‌بكان ژماره‌یان چووه‌ته 30 خێزان كه هێنراونه‌ته‌وه و ده‌یانه‌وێ به‌كۆمه‌ڵ په‌لامارمان بده‌ن، به‌ڵام ئێمه به‌ره‌نگاریان ده‌بینه‌وه.
لویس خزر قایمقامی سه‌پێنراوی داقووق كه له‌دوای خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه كراوه به‌قایمقامی داقووق به "وشه"ی راگه‌یاند، له هه‌وڵداین عه‌ره‌به‌كان بگه‌ڕێنینه‌وه بۆ شوێنی خۆیان بۆ ئه‌وه‌ی گرژی زیاتر دروست نه‌بێ. له‌وه‌دا ده‌بێ پۆلیس رۆڵ ببینێت.
به‌پێی زانیاریه‌كانی "وشه" له بانگه‌وازێكدا ژماره‌یه‌ك هاووڵاتیی خورماتوو و كه‌ركووك و داقووق، ویستوویانه به‌هۆی دۆخی ناله‌باری ناوچه‌كه‌وه خۆپێشاندان ئه‌نجام بده‌ن له به‌رده‌م باره‌گای مه‌ڵبه‌ندی یه‌كێتی، به‌ڵام رێكاره‌كانی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ و نائارامی ناوچه‌كه رێگر بووه.
گه‌رمیان / سه‌بری هۆرێنی