بنكه‌ی لالش له به‌یاننامه‌یه‌كدا خراپی ره‌وشی ئێزیدییه‌كان ده‌خاته‌ڕوو ڕای ده‌گه‌یه‌نێت، ره‌وشی ئێزیدییه‌كان هێنده خراپه، هه‌لیان بۆ بڕه‌خسێ هه‌مووان عێراق جێده‌هێڵن.
شه‌ش ساڵ به‌سه‌ر كۆمه‌ڵكوژی ئێزیدییان تێپه‌ڕ ده‌بێت، به‌ڵام تا ئێسته نزیكه‌ی دوو هه‌زار و 800 ژن و پیاو و منداڵیان بێسه‌روشوێنن. له راگه‌یه‌نراوێكدا بنكه‌ی لالش رای گه‌یاندووه، له‌كاتێكدا ئه‌و یاده دڵته‌زێنه دێته‌وه، "خه‌ڵكی ئێمه له شنگال و ته‌واوی ئێزیدیانیش له ناوه‌ڕاستی رێ وه‌ستاون، چونكه ره‌وشه‌كه له شنگال و كۆمه‌ڵگه‌كان و چیای شنگال ئاڵۆزه. بوونی ژماره‌یه‌كی زۆر لایه‌نی چه‌كدار كه هه‌ریه‌كه‌یان به‌دوای به‌رژه‌وه‌ندیی خۆیدا ده‌گه‌ڕێت و بازرگانی به ئازاره‌كانی ئێزیدییانه‌وه ده‌كات، گرنگیدانیان ته‌نیا دروشمی ساخته‌یه بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئامانجه‌كانیان، كه ئێسته ئه‌و ئامانجانه بۆ هه‌مووان روون و ئاشكرا بوون".
به‌ئه‌نقه‌ست ره‌وشه‌كه به‌و شێواوییه جێده‌هێڵت
وه‌ك دووپات ده‌كه‌نه‌وه كه به‌غدا به‌رپرسیاره له ره‌وشی ئاڵۆزی شنگال و پێمان وایه به‌ئه‌نقه‌ست ره‌وشه‌كه به‌و شێواوییه جێده‌هێڵت بۆ هێنانه‌دی ئه‌و ئامانجانه‌ی ره‌نگه بگه‌نه ده‌ره‌وه‌ی سنووری عێراق.
له كۆتایی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا داوا له به‌غدا كراوه چاره‌سه‌رێك بۆ "ئه‌و فه‌وزایه‌ی چه‌ك له سه‌رانسه‌ری شنگال بدۆزێته‌وه، هه‌موو یه‌كه چه‌كداره‌كان دوور بخاته‌وه له عێراقییه‌كان و بیانییه‌كانیشه‌وه، هه‌روه‌ها لێكتێگه‌یشتنێك له نێوان وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراق و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه هه‌بێت له‌باره‌ی چۆنیه‌تیی ئیداره‌دانی كاروباره‌كانی شنگال به هاوئاهه‌نگی له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی شنگال و ئه‌و گاڵتهجاڕییهش رابگیرێت كه به‌زۆر قایمقام و به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌دێ له ده‌ره‌وه‌ی سنووری عێراقه‌وه بۆ پۆسته ئیدارییه‌كانی (شنگال) دانراون".