په‌یامێك له مه‌سروور بارزانییه‌وه
مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه و رای گه‌یاندوو, كۆمه‌ڵكوژی شنگال و ده‌وروبه‌ری، به یه‌كێك له دڕندانه‌ترین تاوان له دژی مرۆڤایه‌تی داده‌نرێت
مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان له په‌یامێكدا رای گه‌یاندووه، له شه‌شه‌مین ساڵیادی داگیركردنی شنگال و جینۆسایدكردنی خوشك و برایانی ئێزدی له لایه‌ن تیرۆریستانی داعشه‌وه، به خه‌م و كۆڤانه‌وه یادی شه‌هیدانی ئه‌و كۆمه‌ڵكوژییه ده‌كه‌ینه‌وه كه له ئه‌نجامی هێرشی دڕندانه‌ی تیرۆریستانی داعش، به هه‌زاران مرۆڤی بێ‌تاوان دووچاری كۆمه‌ڵكوژی و ڕفاندن و ئاواره‌بوون بوونه‌وه".
"كۆمه‌ڵكوژی شنگال و ده‌وروبه‌ری، به یه‌كێك له دڕندانه‌ترین تاوان له دژی مرۆڤایه‌تی داده‌نرێت له مێژووی هاوچه‌رخدا، كه به شێك بوو له هێرشی به‌رفراوانی تیرۆریستان له دژی گه‌لی كوردستان. سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌و كاره‌سات و فه‌رمان و كۆمه‌ڵكوژییانه‌ی ڕووبه‌ڕووی خوشك وبرایانی ئێزدی بووه‌ته‌وه، به‌ڵام به‌رده‌وامن له به‌رگریكردن له زمان و ناسنامه و كولتوور و ئاینی خۆیان" مه‌سروور بارزانی وا ده‌ڵێ.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه له‌م یاده خه‌مناكه‌دا ، پێویسته به‌ڕێزه‌وه یادی قوربانیدانی پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان بكه‌ینه‌وه له ڕزگاركردنی شنگال و ده‌وروبه‌ری به سه‌ركردایه‌تی سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی، هه‌روه‌ها ستایشی هه‌ڵوێستی خه‌ڵكی كوردستان ده‌كه‌ین له به هاناوه‌چوونی خوشك و برا ئێزدییه‌كانمان. پێویسته هه‌موو لایه‌نه‌كان هاوكار بن بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه و ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی شنگال به شێوه‌یه‌ك كه هیچ هێزێكی چه‌كداری بیانی و میلیشیاكان له شنگال نه‌مێنن و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی فیدراڵی، هه‌ماهه‌نگ بن بۆ پاراستنی ئاسایشی ئه‌و ناوچانه.
سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان رای گه‌یاندووه، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له هه‌وڵه‌كانی به‌رده‌وام ده‌بێت بۆ ئازادكردن و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌و ڕفێندراوانه‌ی تا ئێستا ماون، كه ژماره‌یه‌كی زۆریان پێشتر به هه‌وڵی حكوومه‌تی هه‌رێم ڕزگاركراون.
داوایش ده‌كات حكوومه‌تی فیدراڵی، قه‌ره‌بووی خوشك و برا ئێزدییه‌كانمان بكاته‌وه و یارمه‌تی ئاواره‌كان بدات و زه‌مینه خۆش بكات، بۆ ئه‌وه‌ی به سه‌ربه‌رزی بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ناوچه‌كانیان .
وشە -
سه‌رخێڵ هاشم