پۆمپیۆ: لەم رۆژانە دژی ئەپڵیکەیشنە سیخوڕەکە بڕیار دەدەین

:: AM:11:05:03/08/2020 ‌
وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا رای دەگەیەنێت، لەم رۆژانەدا سەرۆکی ئەمەریکا بڕیارێک لە دژی ئەپڵیکەیشنی چینی "تیک تۆک" دەردەکات.
زانیارییەکانی بەکاربەر راستەوخۆ دەخاتە بەردەستی حزبی کۆمۆنیستی چین

ئەمرۆ دووشەم سێی ئاب، ئاژانسی هەواڵی بی بی سی لە زاری مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا گواستوویەتەوە، دۆناڵد ترەمپ، لەم هەفتەیەدا دژی ئەپلیکەیشنە چینییەکە کە لە ئەمەریکا بەکاربەری زۆری هەیە، بڕیارێک دەردەکات.

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا روونی دەکاتەوە، ئەو ئەپڵیکەیشنە کە تەنیا بۆ هاوبەشکردنی ڤیدیۆ بەکار دێت، لەو ئەپلیکەیشنانەیە کە زانیارییەکانی بەکاربەر راستەوخۆ دەخاتە بەردەستی حزبی کۆمۆنیستی چین.

وەک ئاماژەی پێ دەدات، بە فرمانی سەرۆکی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، بەکارهێنانی ئەپە سیخوڕەکە "تیک تۆک" لە ئەمەریکا قەدەغە دەکرێت.

لە بەرانبەر ئەو داوایەی سەرۆکی ئەمەریکا، کۆمپانیای تیک تۆک رەای گەیاندووە، ئەوان هیچ زانیارییەکی بەکاربەرانیان ناخەنە بەردەستی حکوومەتی چین.


وشە - هیدایه‌ت جان