زانكۆى دهۆك فەندێكى یەک ملیۆن یۆرۆى ئه‌وروپا بۆ هه‌رێمى كوردستان به‌ده‌ست ده‌هێنێت

:: PM:07:34:03/08/2020 ‌
بەمەبەستى ئەنجامدانى مەشق و ڕاهێنان بۆ فەرمانبەرانى وەزارەتى خوێندنى باڵا و ژمارەیەک زانکۆى هەرێمى کوردستان لە بوارەکانى دڵنیایى جۆرى و حووکمڕانى لە پرۆسەى بۆلۆنیا، یەکێتى ئەوروپا فەندى یەک ملیۆن یۆرۆى دەداتە وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى حکوومەتى هەرێمى کوردستان.

لە بوارەکانى دڵنیایى جۆرى و حووکمڕانى لە پرۆسەى بۆلۆنیا
ئه‌مڕۆ دووشه‌م سێى ئاب، وەزارەتى خوێندنى باڵا له‌ ڕاگه‌یاندرواێكدا ڕاى گه‌یاند، "فەندەکە لە ڕێى بەرنامەی ئیراسمۆس پڵەس CBHE,KA2 پرۆژەی دیاریکردن (APPRAISAL) دەبێت، کە بریتییە لە ئەنجامدانی مەشق و ڕاهێنان بۆ فەرمانبەرانی وەزارەتى خوێندنى باڵا و هەشت زانکۆی هەرێمى کوردستان بۆ ماوەی سێ ساڵ لە بوارەکانى دڵنیایی جۆری و حووکمڕانی لە پڕۆسەی بۆڵۆنیا."

زیاتر هاتووه‌، "سەنتەری ئیڕاسمۆس پڵەس لە زانکۆى دهۆک دەستپێشخەری پڕۆژەکەى کردووە و دواتریش لە ساڵى پار بەرزکراوەتەوە بۆ دەزگای سەرپەرشتی و دڵنیایی جۆری لە وەزارەت. بۆ ئەمەیش هەریەک لە دەزگای سەرپەرشتی و دڵنیایی جۆری و زانکۆی دهۆک و سەنتەری ئیراسمۆس پڵەس و یونیمێدی ئیتاڵی لە نزیکەوە کاریان کرد لەسەر پێشکەشکردنی پڕۆپۆزەڵێکی سەرکەوتزو بۆ پڕۆژەکە.

ڕوونكراوه‌ته‌وه‌، "سەرەنجام ڕەزامەندی درا لەسەر تەرخانکردنى (فەندەکە) بۆ پرۆپۆزەڵی دیاریکردن (APPRAISAL) کە بوودجەکەى لەلایەن یەکێتی ئەوروپا تەرخانکراوە، هەروەها یونیمێدی ئیتاڵی لایەنی سەرەکی و هەماهەنگی پڕۆژەکەیە لە ئەوروپا."

لەو چوارچێوەیەدا ئارام محمد قادر وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى پیرۆزبایى و دەستخۆشى لە لایەنە بەشدارەکانى ئەم پڕۆژەیە کرد، بەتایبەت دەستپێشخەرى زانکۆى دهۆک لەگەڵ دەزگاى سەرپەرشتى و دڵنیایى جۆرى بۆ سەرکەوتنى پرۆژەکە و وەرگرتنى فەندى یەکێتى ئەوروپا بۆ سوود و بەرژەوەندى فەرمانبەران و بەرزکردنەوەى توانا مرۆییەکانى نێو وەزارەت و زانکۆکانى کوردستان.


وشە - محەمەد میران