بلاك شارك وه‌ك ڕكابه‌رییه‌ك بۆ دنیا ده‌ڵێ، ئێمه به‌هێزترین مۆبایلی تایبه‌ت به گه‌یمینگمان خستووه‌ته بازاڕه‌وه كه توانای هه‌یه ڕكابه‌ری به‌هێزترینه‌كان بكات كه ئه‌ویش بلاك شاڕك سێ ئێسه.
شاره‌زایانی ته‌كنه‌لۆجی له ماڵپه‌ڕی ''
gadgets'' ئه‌وه‌یان ئاشكرا كردووه كه ئه‌م مۆبایله به به‌هێزترینه‌كان هه‌ژمار ده‌كرێت، چونكه خاوه‌ن سیستمێكی زۆر به‌هێزه و پرۆسێسه‌رێكی به‌هێزیشیان بۆ داناوه، به‌ڵام له هه‌مووی گرینگتر ڕامی مۆبایله‌كه 12 گێگابایته كه ئه‌مه خێراییه‌كی زۆری پێ به‌خشیوه.
ڕامی مۆبایلەکە 12 گێگابایتە کە ئەمە خێراییەکی زۆری پێ بەخشیوە
كۆمپانیاكه‌یش له‌باره‌ی هێز و دیزاینه‌كه‌یه‌وه گوتوویه‌تی، ئه‌م مۆبایله دیزاینێكی تایبه‌تی بۆ كراوه له‌گه‌ڵ هێزێك كه بتوانێ كار به هه‌موو جۆره به‌رنامه‌یه‌ك و یارییه‌ك بكات به‌بێ خاوبوونه‌وه و كێشه، بۆ ئه‌مه‌یش مۆبایله‌كه خاوه‌نی ڕامی 12 گێگابایته و میمۆرییه‌كه‌یشی 256 بۆ 512 گێگابایت زیاد ده‌كات، هه‌روه‌ها پرۆسێسه‌ری سناپ دراگۆنی 865 بۆ دانراوه كه ئه‌مه‌یش خێراییه‌كی زۆر زیاد كردووه و نرخه‌كه‌یشی 565 دۆلاره.
شاومی كه خاوه‌ندارییه‌تی بلاك شاڕك ده‌كات، یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی چین بۆ دروستكردنی ئامێری ئه‌لیكترۆنی و لاپ‌تۆپ و مۆبایل، ئه‌و كۆمپانیایه بنكه سه‌ره‌كییه‌كه‌ی ده‌كه‌وێته شاری "بیجینگ" و له شه‌شی نیسانی ساڵی 2010 دامه‌زراوه و یه‌كه‌م مۆبایلی زیره‌كی له ئابی 2011 دا خسته بازاڕه‌كانه‌وه.