هونه‌رمه‌ندانی لاو میران بوورهان و بیشاره بڕیاره به‌مزووانه دوێتێك پێكه‌وه بڵاو بكه‌نه‌وه.
له‌وباره‌یه‌وه میران بوورهان له پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك ڕای گه‌یاندووه، " گۆرانی
فێری فرمێسكه، له ڕۆژی پێنجشه‌م شه‌شی ئاب، بڵاو ده‌بێته‌وه گۆرانییه‌كه به‌دوێت ده‌بێت له‌گه‌ڵ بیشاره و به‌مزووانه پێشكه‌شتانی ده‌كه‌ین".
زیاتر نووسیویه‌تی، "پێم خۆش‌بوو كه وه‌ك گه‌نجێك پاڵپشتی بیشاره بكه‌م و یارمه‌تی بده‌م بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگه خۆشه‌كه‌ی زیاتر به‌رگوێمان بكه‌وێت و له ناوماندا ببیسترێت".
بیشاره دانیشتووی شاری هه‌ولێره و قوتابی به‌شی پزیشكییه، تا ئێسته هیچ به‌رهه‌مێكی هونه‌ری نه‌بووه، ئه‌م گۆرانییه دوێته‌ی له‌گه‌ڵ میران بورهان ده‌بێته یه‌كه‌مین به‌رهه‌می هونه‌ری.
میران بوورهان له‌دایكبووی شاری سلێمانییه و ده‌رچووی به‌شی ته‌لارسازییه، جگه له پیشه‌كه‌ی خۆی خۆشه‌ویستی و ئاره‌زوویه‌كی زۆری بۆ میوزیك و وه‌رزش هه‌یه، خاوه‌نی چه‌ند به‌رهه‌مێكی هونه‌رییه.