له‌یه‌كێك له گونده‌كانی سنووری شاره‌دێی گه‌رمكی سه‌ر به‌شارۆكه‌ی پێنجوێن، كانییه‌ك هه‌یه بووه‌ته سه‌رچاوه‌ی ئاوی چه‌ندان زه‌وی كشتوكاڵی و مێژووه‌كه‌ی بۆ پێنج هه‌زار ساڵ، له‌مه‌وپێش ده‌گه‌ڕێته‌وه.
ئاری كه‌ریم، هاوولاَتیی و دانیشتووی گوندی "براله" له سنووری پێنجوێن، به"وشه"ی راگه‌یاند، هه‌رچه‌نده له زۆربه‌ی شوێنه‌كانی كوردستان به‌گشتی و چه‌ند جێگایه‌كی سنووری شارۆكه‌كه‌ماندا به‌تایبه‌تی، هێشتا گرفتی كه‌م ئاوی هه‌یه، به‌ڵام كانییه‌كی براله، سه‌رچاوه‌ی ئاودانی چه‌ندان شوێنی كشتوكاڵییه.
روونیشی كرده‌وه كه ئه‌م كانییه، سه‌رچاوه‌ی هه‌ڵقوڵانی پێشتر له لێواری شاخێكدا بوو، به‌ڵام رۆژگار و كاریگه‌ری وشكه ساڵی، ئاوه‌كه‌ی دابه‌زاند بۆ كه‌مترین ئاست.
ئه‌م كانییه، سه‌رچاوه‌ی هه‌ڵقوڵانی پێشتر له لێواری شاخێكدا بوو
هاوكات حاجی فه‌تحولاَ هه‌مزه بۆ "وشه"، ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، بوونی ئه‌م كانییه مێژووه‌كه‌ی بۆ پێنج هه‌زار ساڵ له‌مه‌وپێش ده‌گه‌ڕێته‌وه، له‌ساڵی 2008 رێكخراوێكی به‌شی جیۆلۆجی، هاتن هه‌ندێك له‌ئاوه‌كه و چه‌ند پارچه به‌ردێكی ئه‌و شاخه‌یان بۆ پشكنین برد، ئه‌و كاته نه‌مانده‌زانی وه‌ك دانیشتووانی گوند، كه مه‌به‌ستیان له‌و كاره‌یان چییه؟.
روونیشی كرده‌وه كه ئه‌گه‌ر له داهاتوودا بتوانرێت ته‌نیا 60 مه‌تری كانییه‌كه هه‌ڵبكه‌نرێ، ئه‌وه توانای ئاودانی چوار ئینج ئاوی هه‌یه به به‌رده‌وامی.
نه‌وزاد هێمن، ئه‌ندازیاری جیۆلۆجی له پێنجوێن، بۆ "وشه"دووپاتی كرده‌وه كه ئه‌م كانیه سه‌رچاوه‌ی هه‌ڵقوڵانی له‌ناو چیایه‌كدایه كه له ژێر 300 مه‌تر په‌ستان ئه‌و ئاوه‌ی دێته ده‌ره‌وه و ئاوێكی سووكه و زۆر سارده.
ئه‌ندازیاره‌كه ئاماژه‌ی به‌وه كرد، ئه‌م ئاوه تا ئێسته بووه‌ته بناغه‌ی ئاودانی كشتوكاڵی گوندی براله، به‌به‌رده‌وامی ماتۆڕی ئاو كاری لێ ده‌كات.
گوندی براله، سه‌ر به‌شاره‌دێكی گه‌رمكه له شارۆكه‌ی پێنجوێن، شوێنكی زۆر ستراتیجییه و ده‌كه‌وێته پشتی شاخێكی زۆر سه‌خت، به‌رده‌می ده‌شتێكی زۆر فراوانه و خاوه‌ن دارستانێكی زۆر چڕوو پڕ و ده‌وڵه‌مه‌نده به‌به‌راز و چه‌قه‌ڵ و له‌ژماره‌یه‌كی ماڵ پێكدێت.
پێنجوێن/ رێبین پێنجوێنی