دوای ئه‌وه‌ی خاتوونه ناودارێكی مۆدێلی ئۆكرانی له كه‌نار ده‌ریایه‌كی توركیا هێرشی ده‌كرێته سه‌ر، هاووڵاتییانی ئۆكرانیا له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هاشتاگی ئه‌وه‌یان بڵاو كردووه‌ته‌وه كه چیتر توركیا شوێنێكی سه‌لامه‌ت نییه.
هاووڵاتییانی ئۆكرانیا له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هاشتاگییان بڵاو كردووه‌ته‌وه
مۆدێلستی ناوداری ئۆكرانی
داریا كیریلیوك به ڕۆژنامه‌نووسانی وڵاته‌كه‌ی ڕاگه‌یاندووه، له كه‌ناری ده‌ریایی ئیزمیر له توركیا هێرشی كراوه‌ته سه‌ر و به‌سه‌ختی بریندار بووه، چه‌ندان وێنه‌ی تایبه‌ت به‌خۆیشی بڵاو كردووه‌ته‌وه.
داریا كیریلیوك ڕوونی كردووه‌ته‌وه كه ئه‌و نایه‌وێت بێده‌نگ بێت و چیرۆكه‌كه‌ی به هه‌مووان ده‌ڵێت.
داریا كیریلیوك باسی له‌وه كردووه كه ئه‌و و هاوڕێ كوڕه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ گرووپه‌كه‌یان له‌لایه‌ن پیاوانی ئاسایش له كه‌نار ده‌ریای مۆمۆ له ئیزمیر په‌لامار دراون، چوار له كچه‌كانی هاوڕێی له ڕووخساریان دراوه و تووشی برینداری سه‌خت بوونه‌ته‌وه، كوڕێكی تری هاوڕێشیان زۆر به سه‌ختی بریندار بووه.
دوای ئه‌و ڕووداوه و ئه‌نجامه‌كانی بڵاوبوونه‌وه‌ی ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تی له ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی توركیا، ڕاسته‌وخۆ ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا له‌سه‌ر ئه‌م ڕووداوه هاتنه ده‌نگ و ڕایان گه‌یاند لیژنه‌یه‌كیان پێكهێناوه كه به توندترین شێوه سزای ئه‌و كه‌سانه بده‌ن كه به‌رپرسن له‌و كاره.
لای خۆشیه‌وه هاوكات محه‌مه‌د نووری وه‌زیری گه‌شتوگوزاری توركیا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر نووسیویه‌تی، "به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك سه‌ركۆنه‌ی ئه‌م هێرشه قێزهونهكه ده‌كه‌ین، به‌تایبه‌تی به‌رانبه‌ر خاتوونێك له شوێنێكی گه‌شتیاری، هیچ تاوانبارێك به‌بێ سزا له‌م ڕووداوه ده‌رناچێت، تاوانباران سزا ده‌ده‌ین".
له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو ده‌ستپێشخه‌رییه‌ی لایه‌نی توركی و ده‌سه‌ڵاتی ته‌ناهی ئیزمیر به‌رانبه‌ر ئارامكردنه‌وه‌ی دۆخی ئه‌و گه‌نجه ئۆكرانییانه، به‌ڵام ئۆكرانییه‌كان له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به هاشتاگی چیتر توركیا سه‌لامه‌ت نییه، ده‌یانه‌وێت زیانی زۆر له ئابووری گه‌شتیاری ئه‌و وڵاته بده‌ن.
شایانی باسه ئه‌مه یه‌كه‌م جار نییه له ناوخۆی توركیا هێرش بكرێته سه‌ر هاووڵاتییانی بیانی و گه‌شتیاران، ئه‌م ڕووداوانه هاووڵاتییانی كوردیشی گرتووه‌ته‌وه و چه‌ند ساڵێك پێش ئێسته له ویلایه‌تی تڕابزۆن له لادێی ئۆزنگولی گه‌شتیاری، چه‌ند توركێك به‌هاوكاری پۆلیس هێرشیان كرده سه‌ر گه‌شتیارانی كورد و برینداریان كردن و دواتر داوای لێبوردنیان كرد.