دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ ته‌قینه‌وه‌یه‌كی به‌هێز به‌یرووتی هه‌ژاند، به‌هۆیه‌وه زیاتر له 100 كوژراو و چوار هه‌زار برینداری لێ كه‌وته‌وه. ئه‌مڕۆ پێگه‌ی "فه‌رفیش" له هه‌واڵێكدا نووسیویه‌تی هونه‌رمه‌نده ناوداری ئه‌و وڵاته له‌و ته‌قینه‌وه‌یه بێ زیان نه‌بوون.
زۆربەی ئەو هونەرمەندانە تووشی زیانی مادی بوون
هه‌یفا وه‌هبی چونكه ماڵه‌كه‌ی نزیكی شوێنی ته‌قینه‌وه‌كه بوو، خۆی سه‌لامه‌ته، به‌ڵام وه‌ك خۆی رای گه‌یاندووه، زۆربه‌ی شووشه‌ی په‌نجه‌ره‌كانی شكاون و به‌هۆیه‌وه زیانێكی زۆری به‌ر ماڵه‌كه‌ی كه‌وتووه.
ئه‌لیسایش به‌هه‌مانشێوه چه‌ند وێنه‌ی بلاو كردووه‌ته‌وه كه ماڵه‌كه‌ی به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌كه‌وه، زیانی زۆری به‌ركه‌وتووه. به‌ڵام ئه‌و ده‌ڵێ زیانی مادی به كێشه نازانم، ئه‌ی ئه‌و خه‌ڵكه چی بكه‌ن كه به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌كه‌وه گیانیان له ده‌ست داوه.
راغب عه‌لامه‌یش كه ماڵه‌كه‌ی كه‌وتووه‌ته ناوه‌ندی به‌یرووت، ئه‌ویش زیانێكی زۆر به‌ر ماڵه‌كه‌ی كه‌وتووه، بۆ ئه‌وه‌ش چه‌ند وێنه‌یه‌كی بڵاو كردووه‌ته‌وه.
عامر زیانیش چه‌ند وێنه‌یه‌كی له تویته‌ر بڵاو كردووه‌ته‌وه كه ئه‌ویش زیانێكی زۆر به‌ر به ماڵه‌كه‌ی كه‌وتووه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا سوپاسی خودا ده‌كات كه گیانی له‌و ته‌قینه‌وه‌یه به سه‌لامه‌ت ده‌رچوو.
مه‌ی حه‌ریری، ویسام حه‌نا، فادی حه‌رب، زوهێر موراد و دۆمینیك حورانیش له‌و هونه‌رمه‌ندانه بوون كه به‌هه‌مان شێوه زیانی زۆر به‌ر به ماڵه‌كانیان كه‌وتووه.