دوای ئه‌وه‌ی خۆسه‌ری ڕۆژئاڤای كوردستان به پشتیوانی كۆشكی سپی ڕێككه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ كۆمپانیایه‌كی نه‌وتی ئه‌مه‌ریكی واژووكرد، تا وه‌به‌رهێنان له نه‌وتی ڕۆژئاڤا بكات و هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه‌ی بكات، هه‌ریه‌ك له حكوومه‌تی توركیا و ئێران و دیمه‌شق به توندی دژ ئه‌و هه‌نگاوه وه‌ستانه‌وه و ڕه‌تیان كرده‌وه.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا له‌باره‌ی ئه‌و ڕێككه‌وتنه له
ڕاگه‌یه‌نراوێكدا دووپاتی كردووه‌ته‌وه، كه واژووكردنی ئه‌و ڕێككه‌وتنه پێچه‌وانه‌ی یاسای نێوده‌وڵه‌تی و سنووری نێوده‌وڵه‌تییه و كورده‌كان ده‌یانه‌وێ به‌و هه‌نگاوه له خه‌ونه‌كانیان بۆ سه‌ربه‌خۆیی نزیك ببنه‌وه و ناشكری سامانی سروشتی گه‌لی سووریا له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌وه بازرگانی پێوه بكرێت.
ڕۆژی یه‌كشه‌می ڕابردوویش وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ڕژێمی به‌عس به توندی دژی ئه‌و ڕێككه‌وتنه وه‌ستایه‌وه و كاره‌كانی به دزینی سامانی سووریا و سووكایه‌تیكردن به سه‌روه‌ری خاكی سووریا ناوبرد.
ڕێككه‌وتنه‌كه به پێچه‌وانه‌ی یاسای نێوده‌وڵه‌تی ناوده‌به‌ن
له‌لایه‌كی تره‌وه عه‌باس موسه‌وی گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران ڕای گه‌یاند، واژووكردنی ڕێككه‌وتنی نه‌وتی له نێوان ئه‌مه‌ریكا و كورده‌كان، به ته‌واوی پێچه‌وانه‌ی یاسای نێوده‌وڵه‌تییه و پێشێلكارییه‌كی گه‌وره‌ی سه‌روه‌ری خاكی سووریا و ئه‌مه‌ریكا وه‌ك داگیركه‌رێك له ناوچه‌كه نایه‌وێ پابه‌ندی هیچ یاسایه‌ك بێ، ته‌نیا خه‌ریكی ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی سه‌رچاوه سروشتییه‌كانی ناوچه‌كه‌یه.
پێشتر خۆسه‌ری ڕۆژئاوا ڕێككه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ كۆمپانیای ده‌لتا كریسنت ئینێرجی ئه‌مه‌ریكی واژووكرد، تا له كێڵگه نه‌وتییه‌كانی ڕۆژئاوای كوردستان وه‌به‌رهێنان بكه‌ن و كڕیار له بازاڕی وزه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بۆ نه‌وتی ڕۆژئاڤا بدۆزنه‌وه، ئه‌مه‌یش به هه‌نگاوێكی گه‌وره داده‌نرێ، بۆ نه‌سه‌پاندنی سزاكانی یاسای قه‌یسه‌ر كه ئه‌مه‌ریكا له‌باره‌ی سه‌پاندنی گه‌مارۆ به‌سه‌ر سووریا ده‌ری كردووه.