به‌پێی ئه‌نجامی نوێترین ڕاپۆرت و توێژینه‌وه‌ی پسپۆڕان، ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ ناسراو به COVID-19 بۆ سه‌ر شه‌ش جۆر پۆلین كرا.
په‌تای كۆرۆنـــــــا له‌سه‌ر ئاستێكی جیهانی هه‌مووانی به‌خۆیه‌وه سه‌رقاڵ كردووه، له ده‌زگه ته‌ندروستییه جیهانییه‌كان، نه‌خۆشخانه، زانكۆ و ناوه‌نده‌كانی توێژینه‌وه زانستییه‌كان، به مه‌به‌ستی زیاتر وردبوونه‌وه له ڤایرۆسی كۆرۆنا، شێوازی گواستنه‌وه، تووشبوون، نیشانه ده‌ركه‌وتووه‌كانی له‌سه‌ر مرۆڤــ، ڕێیه‌كانی خۆپارێزی، چاره‌سه‌ر و پێكوته‌ی دژ به ڤایرۆسی كۆرۆنا چه‌ندان توێژینه‌وه‌یان كردووه.
مه‌به‌ست له‌م هه‌نگاوانه بۆ دیاریكردنی ئه‌و شێوازانه‌یه كه ڤایرۆسی كۆرۆنا به به‌رده‌وامی ئاماری تووشبوون و گیان له‌ده‌ستدانی له ته‌واوی دنیا تۆمار كردووه، تا ئێسته نه‌گه‌یشتوون به چاره‌سه‌رێكی بنه‌بڕ بۆ ئه‌م په‌تایه و له بڵاوبوونه‌وه‌ی به‌رده‌وامه.
دكتۆر تۆڵه فه‌ره‌ج پزیشك و مامۆستا له زانكۆی هه‌ولێری پزیشكی به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، كۆلێژی كینگز له له‌نده‌نی پایته‌ختی به‌ریتانیا له دواین ڕاپۆرتیدا به شێوازێكی جیاواز په‌تای كۆرۆنـــــــای بۆ شه‌ش جۆر پۆلێن كردووه، ئه‌مه‌ش تا ئاستێك گفتوگۆی زانستیی جیاوازی به‌دوای خۆیدا هێناوه.
شێوازی دابه‌شكردنه‌كه‌ش بریتییه له‌م جۆرانه:
_ هاوشێوه‌ی ئه‌نفله‌وه‌نزا/ بێ تـــا
_ هاوشێوه‌ی ئه‌نفله‌وه‌نزا/ له‌گه‌ڵ تـــا
_ شێوه‌ی كاریگه‌ر له‌سه‌ر گه‌ده و ریخۆڵه‌كان
_ شێوه‌ی توندی ئاستی یه‌ك/ له‌گه‌ڵ بێ هێزی
_ شێوه‌ی توندی ئاستی دوو/ له‌گه‌ڵ سه‌رلێشێواوی له نیشانه
_ شێوه‌ی توندی ئاستی سێ/ له‌گه‌ڵ نیشانه‌كانی كۆئه‌ندامی هه‌ناسه و سك
جیاكردنه‌وه‌ی ئه‌م شه‌ش جۆره به‌پێی نیشانه‌ی جۆراوجۆر، له ئه‌نجامی لێكدانه‌وه‌ی زانستی بۆ ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له تووشبوانی په‌تای كۆرۆنا بووه، تا بتوانرێت حاڵه‌تی سووك له حاڵه‌تی توند به‌پێی نیشانه‌كان له كاتی وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر له نه‌خۆشخانه‌كان جیا بكرێته‌وه.
پێویسته بگوترێ نیشانه‌كانی سه‌رئێشه و له‌ده‌ستدانی بۆن له هه‌ر شه‌ش جۆره‌كه وه‌ك دوو تاكه نیشانه‌ی هاوبه‌ش دیاری كراون و له هه‌موویاندا هه‌ستیان پێ ده‌كرێت.
دكتۆر تۆڵه زیاتر ڕوونی كرده‌وه، گرنگه ئه‌وه ڕوون بێت كه ئه‌م شه‌ش جۆره هه‌مان نه‌خۆشین كه به په‌تای كۆرۆنـــــــا ده‌ناسرێن، به‌ڵام له شێوازی ده‌ركه‌وتنی نیشانه‌كان جیـــاوازن.
كاتێك كه ژماره‌ی تووشبووان له ئاستێكی به‌رزدایه، ئه‌م پۆلێنكردنه هاوكاریی پزیشكان، په‌رستاران و كارمه‌ندانی ته‌ندروستی له پێدانی پێشینه به تووشبووان ده‌كات.
له‌ڕێیه‌وه ده‌توانن پێویستیی مانه‌وه له نه‌خۆشخانه، پێویستی به وه‌رگرتنی ئۆكسجین، چاودێری چڕی تووشبووان به به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌و تووشبوانه‌ی كه ته‌نیا به سووكی نیشانه‌كانیان تێدا ده‌ركه‌وتووه و به‌رگریی جه‌سته‌یان ته‌واو زاڵه به‌سه‌ر ڤایرۆسه‌كه‌دا، جیا بكه‌نه‌وه.