حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا، بڕی 170 ملیۆن دیناری بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی هه‌ڵه‌بجه خه‌رج كرد.
پێشتریش حکوومەت 200 ملیۆن دیناری بۆ كه‌رتی هه‌ڵه‌بجه خه‌رج كردووه
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م پێنجی ئاب، د. شاناز نه‌قشبه‌ندی گوته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی هه‌ڵه‌بجه به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به چوار گوژمه بڕی 200 ملیۆن دیناری بۆ كه‌رتی هه‌ڵه‌بجه خه‌رج كردووه بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا.
زیاتر روونی ده‌كاته‌وه، ئه‌و پارانه به چوار گوژمه بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی هه‌ڵه‌بجه خه‌رج كراوه بۆ پێداویستی پزیشكی و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا.
وه‌زاره‌تی دارایی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به فه‌رمانی مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان له دوایین قۆناغدا بڕی دوو ملیار دیناری بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا ته‌رخان كرد.
گوته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی هه‌ڵه‌بجه ده‌ڵێ، له‌و دوو ملیار دیناره بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا له‌لایه‌ن حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه ته‌ندروستییه‌كان خه‌رج كراوه، بڕی 170 ملیۆن دینار بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی هه‌ڵه‌بجه خه‌رج كراوه.
"ئه‌و 170 ملیۆن دیناره‌ی بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی هه‌ڵه‌بجه ته‌رخان كراوه، بڕیاره بۆ كڕینی ئامێری تاقیگه و كه‌ره‌سته‌ی خۆپارێزی و ده‌رمان و چاره‌سه‌ری ڤایرۆسی كۆرۆنا خه‌رج بكرێت" د. شاناز نەقشبەندی وای گوت.
جگه له‌م 170 ملیۆن دیناره بۆ به‌ڕێوه‌بیه‌رایه‌تی ته‌ندروستی هه‌ڵه‌بجه خه‌رج كراوه، حكوومه‌ت بودجه‌ی تایبه‌تیشی بۆ هه‌مان مه‌به‌ست بۆ دیوانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه خه‌رج كردووه.
هه‌ڵه‌بجه / عه‌زیز ڕه‌سووڵ