له پێشانگه‌یه‌كی تایبه‌تی مۆبایلدا له چین، به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای شاومی ڕای گه‌یاند، نوێترین مۆبایلیان نمایش كردووه كه له‌ڕووی خێراییه‌وه توانای پرۆسێسه‌ره‌وه له پێشینه‌كانه.
ماڵپه‌ڕی ته‌كنه‌لۆجی "
gadgets" له‌باره‌ی ئه‌م به‌رهه‌مه نوێیه‌وه گوتوویانه، به‌رهه‌مه نوێیه‌كه‌ی شاومی له جۆری "Redmi 9 Prime" و ئێسته له بازاڕه‌كان به‌رده‌سته به جوانترین دیزاین و باشترین پرۆسێسه‌ر.
پرۆسێسه‌ری میدیا تێک G80 بۆ دانراوه كه خێراترین پرۆسێسه‌ره و له سیسته‌می نوێی ئه‌ندرۆیددا به‌كارهێنراوه
شاومی زیاتر له‌باره‌ی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌م مۆبایله‌وه گوتی، مۆبایله‌كه دیزاینێكی زۆر جوانی و ناوازه‌ی هه‌یه له‌گه‌ڵیدا شاشه‌یه‌كی گه‌وره‌ی بۆ دانراوه كه 6.53 ئینجه و به وێنه‌ی 4K كار ده‌كات. هه‌روه‌ها پرۆسێسه‌ری میدیا تێك G80 بۆ دانراوه كه خێراترین پرۆسێسه‌ره و له سیستمی نوێی ئه‌ندرۆیددا به‌كار هێنراوه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یش كامێرای دواوه‌ی 64 مێگاپێكسڵه و كامێرای سێڵفیشی 20 مێگاپێكسڵه، هه‌روه‌ها پاترییه‌كه‌یشی 5020 میلی ئه‌مپێره، هه‌ر ئه‌مه‌یش وای كردووه به 450 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی بفرۆشرێت.
شاومی یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی چین بۆ دروستكردنی ئامێری ئه‌لیكترۆنی و لاپ‌تۆپ و مۆبایل، ئه‌و كۆمپانیایه بنكه سه‌ره‌كییه‌كه‌ی ده‌كه‌وێته شاری "بیجینگ" و له شه‌شی نیسانی ساڵی 2010 دامه‌زراوه و یه‌كه‌م مۆبایلی زیره‌كی له ئابی 2011دا خسته بازاڕه‌كانه‌وه، ئێسته‌یش یه‌كێكه له‌و كۆمپانیایانه‌ی كه ساڵانه و مانگانه مۆبایلی خاوه‌ن كوالێتی باش و به‌هێز ده‌خاته بازاڕه‌كانی دنیا.