كه‌ركووك و ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان له به‌رده‌م ته‌عریبێكی نوێدان، به‌ڵام ئه‌و ته‌عریبه به مانای كۆتایی هاتنی ماده‌ی 140ی ده‌ستووری عێراق نایه‌ت كه تایبه‌ته به پرسی ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان.
له‌دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی 2017 میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی كه‌ركووك و ناوچه كوردستانییه‌كانیان داگیر كرد، له‌وكاته‌وه تا ئێسته ره‌وشی ته‌ناهیی و كۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌و ناوچانه ڕۆژ به‌ڕۆژ به‌ره‌و خراپتر ده‌چێ، ئێسته سه‌تان خێزانی عه‌ره‌ب هاورده‌ی ئه‌و سنوورانه كراون و سه‌رده‌می ته‌عریبێكی نوێ ده‌ستی پێ كردووه.
لای عه‌ره‌به‌كان، سه‌رده‌م سه‌رده‌می داگیركردنی زه‌وی جووتیارانی كورده
لای عه‌ره‌به‌كان، سه‌رده‌م سه‌رده‌می داگیركردنی زه‌وی جووتیارانی كورده، هه‌موو هه‌وڵێكیان بۆ داگیركردنی بستێك خاك و زه‌وی كوردانه و جووتیارانی كوردیش خۆیان به‌رگری له خۆیان ده‌كه‌ن. داقووق و خورماتوو پشكی شێریان له‌و قۆناغه نوێیه‌ی ته‌عریب به‌ركه‌وتووه. به بڕوای چاودێران ئه‌گه‌ر له ڕابردوو گوشار له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی ماده‌ی 140 كرابوایه و رووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر نه‌بوونایه ئه‌وه دۆخی ئه‌و ناوچانه هه‌رگیز به‌و دۆخه‌ی ئێسته نه‌ده‌گه‌یشت.
به‌پێی ماده‌ی 140ی ده‌ستووری عێراق كه ل ه‌ماوه‌ی ڕابردوو چه‌ندان لیژنه بۆ جێبه‌جێكردنی پێكهێنرا و سه‌ری نه‌گرت، نه‌خشه ڕێیه‌كی بۆ دۆخی كه‌ركووك خستووه‌ته ڕوو له‌وانه، ئاسایكردنه‌وه، سه‌رژمێری دانیشتووان و ئه‌نجامدانی راپرسی. به‌ڵام له‌و دۆخه‌ی ئێسته‌دا هیچ شتێك فریای جووتیارانی كورد ناكه‌وێ.
رۆژی دووی ئابی 2020، ته‌عریبی نوێ به ته‌واوی ده‌ركه‌وت كاتێك ده‌یان عه‌ره‌بی هاورده، به‌پاڵپشتی پۆلیسی عێراق و میلیشیاكان، هه‌وڵیاندا ده‌ستبگرن به‌سه‌ر موڵك و زه‌وی هاووڵاتییانی كورد له‌ناوچه‌كانی سه‌ر به داقووق، رووداوه‌كه كاردانه‌وه‌ی ناوه‌خۆی لێ كه‌وته‌وه و به هه‌وڵێكی مه‌ترسیدار دانرا دژی كوردانی ئه‌و ناوچه‌یه.
به گشتیی ناوچه كوردستانییه‌كان، ئه‌وانه‌ن كه له سه‌رده‌می رژێمی پێشوودا رووبه‌ڕووی گۆڕانیی دیمۆگرافی و سیاسه‌تی ته‌عریب و گۆڕانكاری له دۆخی دانیشتووان بوونه‌وه، هه‌روه‌ها ئه‌و ماوه یاساییه‌ی ماده‌ی 140 ی ده‌ستوور، تایبه‌ت به ناوچه دابڕێنراوه‌كان، كاری له‌سه‌ر ده‌كات، له 17ی ته‌مووزی ساڵی 1968 ده‌ست پێ ده‌كات تا نۆی نیسانی 2003.
ده‌بوایه 10 ساڵ پێش ئێسته كورد بیر له یه‌كلا كردنه‌وه‌ی ماده‌ی 140 له‌گه‌ڵ عێراق بكاته‌وه
جوان حوسێن ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی دۆخی ئێسته‌ی ناوچه كوردستانییه‌كان به ته‌عریبێكی نوێ داده‌نێ ئاماژه به‌وه‌یش ده‌كات كه پێویسته حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له گفتوگۆكانی له‌گه‌ڵ به‌غدا بیر له میكانیزمێكی تر بۆ جێبه‌جێكردنی ماده‌ی 140ی ده‌ستوور بكاته‌وه.
جوان بۆ "وشه" گوتی، ده‌بوایه 10 ساڵ پێش ئێسته كورد بیر له یه‌كلا كردنه‌وه‌ی ماده‌ی 140 له‌گه‌ڵ عێراق بكاته‌وه، چونكه ئه‌وانه‌ی له عێراق دێنه سه‌ر حوكم هیچیان نایانه‌وێ كار بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و ماده‌یه بكه‌ن ته‌نانه‌ت زۆرجار به‌ربه‌سته‌كانی به‌رده‌م 140 یان گه‌وره‌تر كردووه.
ئه‌ندامه‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك باسی له‌وه كرد كه جێبه‌جێكردنی ماده‌ی 140 پێویستی به گوشاری كورد له به‌غدا هه‌یه و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یش پێویسته وه‌ره‌قه‌ی چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی به‌پێی ماده‌ی 140 بگۆڕێ و میكانیزمی تر بخرێته ڕوو.
جوان حوسێن روونیشی كرده‌وه كه ئه‌وه‌ی له كه‌ركووك حكوم ده‌كات ته‌واوكه‌ری هه‌موو حكوومه‌ته‌كانی پێشووی عێراقه و پێویسته كوردستان به‌پێی یاسا مامه‌ڵه بكات و ڕێ نه‌درێ چیتر پێشێلكاری له‌و جۆره بكرێ.
روونتر له‌سه‌ر ماده‌ی 140ی ده‌ستووری عێراق:
ناوچه‌كانی سه‌ر به پارێزگای كه‌ركووك كه ماده‌ی 140ی ده‌ستوور ده‌یانگرێته‌وه: پارێزگای كه‌ركووك به هه‌موو شارۆكه و شاره‌دێیه‌كانه‌وه، كه له داقووق و خورماتوو و كفری و تازه‌خورماتوو ده‌گرێته‌وه.
ناوچه‌كانی سه‌ر به پارێزگای نه‌ینه‌وا كه ماده‌ی 140ی ده‌ستوور ده‌یانگرێته‌وه كه بریتین له شنگال و شێخان و حه‌مدانییه و ته‌لكێف و به‌عشیقه و مه‌خموور و زوومار و چه‌ندان ناوچه‌ی تر ده‌گرێته‌وه.
ده‌ستووری عێراق له ساڵی 2005 ماده‌ی 140 دیار كرد بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كه‌ركووك و ئه‌و ناوچانه‌ی كێشه له‌سه‌رن له نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئه‌و پارێزگایانه‌ی كه‌وتوونه‌ته ده‌وروبه‌ری نه‌ینه‌وا و دیاله و سه‌لاحه‌دین. به‌ڵام ئێسته نه ماده‌كه جێبه‌جێ كرا‌و نه كوردی ئه‌و ناوچانه‌یش پشوویه‌كیان وه‌رگرتووه.