دوای ئه‌وه‌ی ڕووداوی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی به‌یرووتی پایته‌ختی لبنان ڕووی دا و هه‌یفا وه‌هبی هه‌واڵی وێرانبوونی ماڵه‌كه‌ی بڵاو كرده‌وه، زه‌ینه‌بی كچی په‌یامێكی بۆ نارد.
ڕۆژی سێشه‌م ته‌قینه‌وه‌یه‌كی گه‌وره له به‌یرووتی پایته‌ختی لبنان ڕووی دا، به‌هۆیه‌وه زیاتر له هه‌زار كه‌س گیانیان له ده‌ست دا و زیاتر له چوار هه‌زار كه‌سیش بریندار بوون، به‌شێكی زۆری گۆرانیبێژ و ئه‌كته‌ره ناسراوه‌كانی ئه‌و وڵاته‌كه‌ش كه ماڵه‌كانیان له‌و ناوچه‌یه‌ی ڕووداوه‌كه نزیك بوو زیانمه‌ند بوون.
باوه‌ڕ بكه تۆ كه‌سێكت هه‌یه له دڵته‌نگی و خراپیی تۆ ده‌ترسێت
هه‌یفا وه‌هبیی گۆرانیبێژ وه‌ك یه‌كێك له قوربانیانی ڕووداوه‌كه‌ی به‌یرووت، ماڵه‌كه‌ی وێران بوو و هه‌واڵه‌كه‌ی له میدیاكان بڵاو كرده‌وه، ئه‌مه‌ش وای كرد بۆ یه‌كه‌م جار زه‌ینه‌بی كچی په‌یامێكی بۆ بنێرێت.
زه‌ینه‌ب فه‌یاز كچه تاقانه‌كه‌ی هه‌یفا وه‌هبیی گۆرانیبێژ و دایكی دوو نه‌وه‌كه‌ی، دوای ڕووداوه‌كه‌ی به‌یرووت و زانینی هه‌واڵی وێرانبوونی ماڵه‌كه‌ی دایكی، له ئینستاگرام ستۆرییه‌كی كرد و ده‌ڵێ:
"باوه‌ڕ بكه خۆشم ده‌وێیت، نزات بۆ ده‌كه‌م، باوه‌ڕ بكه تۆ كه‌سێكت هه‌یه له دڵته‌نگی و خراپیی تۆ ده‌ترسێت، هێنده‌ی ئه‌و ترپانه‌ی دڵم كه له خه‌می تۆدا لێ ده‌ده‌ن، خـــۆشم ده‌وێــی".
دوای جیابوونه‌وه‌ی هه‌یفا وه‌هبی له نه‌سر فه‌یاز هاوسه‌ری پێشووی و باوكی زه‌ینه‌ب، پێوه‌ندیی نێوان هه‌یفا و كچه‌كه‌ی پچڕاوه و له هیچ بۆنه و شوێنێكیشدا نه ناوی یه‌كتر ده‌هێنن و نه به‌یه‌كه‌وه بینراون، ته‌نانه‌ت له ڕۆژی جیهانیی دایكانیشدا هه‌موو ساڵێك زه‌ینه‌ب پیرۆزبایی له باوكی ده‌كات.
ئێواره‌ی ڕۆژی سێشه‌م چواری ئاب، ته‌قینه‌وه‌یه‌كی به‌هێز به‌یرووتی پایه‌ته‌ختی لبنانی هه‌ژاند، به‌رپرسانی لبنانی له‌باره‌ی زیانه گیانی و مادییه‌كان و هۆكاری ته‌قینه‌وه‌كه لێدوانی جیاوازیان هه‌بوو، ئه‌وه‌ی هه‌یه ته‌قینه‌وه‌كه له ئهمبارێكی به‌نده‌ری به‌یرووت رووی داوه و زیانی گه‌وره‌ی گیانی و مادی هه‌بووه.