ماجیده روومی كه ناوێكی زۆر گه‌وره‌ی دنیای گۆرانیی عه‌ره‌بییه، له‌باره‌ی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی به‌یرووت ده‌ڵێ، ئه‌وه‌ی رووی دا رووداوێكی ئاسایی نییه، به‌ڵكو پیلانێكی سیاسیی گه‌وره‌یه و مه‌به‌ست لێی له‌ناوبردنی لبنانه.
پیلانێكی سیاسیی گه‌وره‌یه و مه‌به‌ست لێی له‌ناوبردنی ته‌واوی لبنان بوو
پێگه‌ی "
ئیلاف" ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م شه‌شی ئاب بڵاوی كردووه‌ته‌وه، روومی ئه‌و گوتانه‌ی له دیمانه‌یه‌كی ته‌له‌ڤزیۆنیدا كرد و رای گه‌یاند، گه‌لی لبنان رووبه‌ڕووی تاوانێكی گه‌وره بوونه‌ته‌وه و ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌ی رووی دا، پیلانێكی سیاسیی گه‌وره‌یه و مه‌به‌ست لێی له‌ناوبردنی ته‌واوی لبنان بوو.
روومی زیاتر گوتی، ئه‌وكاته‌ی ته‌قینه‌وه‌كه رووی دا، من دوور بووم و له ماڵه‌كه‌ی خۆم نه‌بووم، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به رژدی بیر بكه‌ینه‌وه، ده‌زانین ئه‌و رووداوه پیلانه و پیلانێكی گه‌وره‌یه، ئاشكرایه كه چه‌ندان ده‌وڵه‌ت و هێز له لبناندا شه‌ڕی راسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ ده‌كه‌ن، یان هێزگه‌لێك هه‌ن شه‌ڕی به وه‌كاله‌ت له لبناندا ده‌كه‌ن.
ئه‌و ده‌ڵێ ئێمه وه‌ك گه‌ل له لبناندا تووشی زۆر نه‌هامه‌تی و شه‌ڕ و جه‌نگ بووین، دڵنیام گه‌لی ئێمه ئه‌م قۆناغه‌یش تێده‌په‌ڕێنی و له داهاتوودا هه‌وڵی ساڕێژكردنی برینه‌كانی ده‌دات. له‌م رووداوه‌یشدا بینیمان چۆن خه‌ڵكی لبنان بۆ به‌هاناوه‌چوونی تووشبووان له مردن و بریندار، له جووڵانه‌وه‌ی به‌رده‌وامدا بوون.
دواتریش روومی گوتی ئه‌وه‌ی رووی دا به‌رنامه داڕێژراو و پیلان بووه، مه‌به‌ستی ئه‌و لایه‌نه‌ی كرده‌وه‌كه‌ی ئه‌نجام داوه، له‌ناوبردنی لبنان بووه. بۆیه من نه‌ك هه‌ر بۆ لبنان، به‌ڵكو مه‌ترسیم بۆ هه‌موو وڵاتانی عه‌ره‌بی هه‌یه، بۆیه ده‌بێ زۆر وریا بین.
ماجیده روومی كه گۆرانیبێژێكی دیاری دنیای عه‌ره‌بی و لبنانییه، له ساڵی 1956 له شاری سور له باشووری لبنان له دایك بووه. دوای ئه‌وه‌ی خێزانه‌كه‌یان كۆچیان بۆ توركیا كردووه، له‌وێ نازناوی "روومی"ی وه‌رگرتووه، له ساڵی 1975ه‌وه گۆرانی ده‌ڵێت و یه‌كێكه له ئه‌ستێره زۆر دیاره‌كانی ئه‌و بواره. له زانكۆی لبنانی بڕوانامه‌ی به‌كالۆریسی ئه‌ده‌بی عه‌ره‌بی وه‌رگرتووه.
روومی له هه‌رزه‌ییه‌وه جیا له گۆرانیگوتن، له‌لایه‌ن ده‌رهێنه‌ری ناودار یوسف شاهین به‌هره‌ی نواندنی دۆزراوه‌ته‌وه و له فیلمێك به‌شداریی كردووه. خاوه‌نی ده‌یان گۆرانیی زۆر ناوداره و به‌رانبه‌ر له زۆر له سه‌ركرده‌كانی عه‌ره‌ب و دنیا گۆرانیی گوتووه. دایكی دوو كچه به‌ناوه‌كانی "هه‌لا و نوور". له‌ناو بواری گۆرانیی عه‌ره‌بیدا، نازناوی "فریشته‌ی گۆرانیی عه‌ره‌بی" بۆ بڕاوه‌ته‌وه.