كه‌مێك پێش ئێسته به شێوه‌یه‌كى چاوه‌ڕوان نه‌كراو لیرەی تورکی دابەزینێکی بەرچاوی تۆمار کرد لە بۆرسەی جیهانی، نرخى 100 دۆلارى ئه‌مه‌ریكى به‌رانبه‌ر 728 لیره‌ى توركیه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م شه‌شى ئاب، شۆخان عه‌بدوڵا بریكارى كۆمپانیاى تاك نرخ به "وشه"ى ڕاگه‌یاند، "له بۆرسه‌ى جیهانى گۆڕانكارى گه‌وره به‌سه‌ر نرخى لیره‌ى توركیدا هاتووه، به‌ڵام له بۆرسه‌ى هه‌ولێر تاكو ئێسته ئێمه چاوه‌ڕێى گۆرانكارین".
زیاتر گوتى، "ئێسته له هه‌ولێرى پایته‌خت ئێمه 100 دۆلارى ئه‌مه‌ریكى به‌رانبه‌ر 705 لیره وه‌رده‌گرین و به‌رانبه‌ر 695 لیره ده‌یفڕۆشین، هه‌روه‌ها 100 لیره‌ى توركى به‌رانبه‌ر 17.850 دینارى عێراقییه".
ڕوونى كرده‌وه، "هۆكاری ئه‌م جیاوازییه و دابه‌زینه چه‌ند هۆكارێكى له پشته له‌وانه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی توركیا تووشی قه‌رزێكی زۆر بووه‌ته‌وه، ئه‌مه پێوه‌ندی به دۆخی ئابووری دنیا و ناوخۆوه هه‌یه كه به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا زۆربه‌ی وڵاتان تووشی داڕمانی ئابووری بوونه."
لاى خۆیه‌وه دكتۆر ئاریان نه‌عمان پسپۆڕى ئابوورى به "وشه"ى ڕاگه‌یاند، له ماوه‌ی ساڵانى ڕابردوو هیچ كات لیره‌ی توركی دابه‌زینی به‌مشێوه‌یه‌ی ئه‌مڕۆی به‌خۆیه‌وه نه‌بینیووه و به‌شێوه‌یه‌كی گشتی به‌های دراوه‌كه 3.20% ڕووی له دابه‌زین كرد، ئه‌مه‌یش دوای ئه‌وه دێ كه له ماوه‌ی دوو مانگی ڕابردوو لیره ورده ورده به‌ره‌و جێگیربوون هه‌نگاوی ده‌نا.
زیاتر گوتى، "ئێسته ساتێكى ڕه‌شه بۆ لیره‌ی توركی، به‌هۆى ئه‌وه‌ى دابه‌زینه‌كه زۆره و زیانی گه‌وره له ئابووری توركیا ده‌داته‌وه له چه‌ند سه‌عاتى داهاتوو زیانه‌كان ده‌رده‌كه‌ون، بۆیه پێم وایه بڕیارى خێرایش له‌باره‌ى كردنه‌وه‌ى هێڵه‌كانى ئاسمانى و كردنه‌وه‌ى سنووره‌كان ده‌درێت به‌هۆى ئه‌وه‌ى توركیا به وڵاتێكى گه‌شتیارى ناوى ده‌ركردووه مانه‌وه‌ى به شێوه‌ى داخراوى له ڕووى گه‌شتیارى زیانه‌كانى زیاتر ده‌كات."
شایه‌نى باسه له سه‌ره‌تای ساڵی ڕابردووه‌وه تا ئێسته زیانه‌كانی توركیا به‌هۆی دابه‌زینی به‌های لیره به 108 ملیار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی مه‌زه‌نده ده‌كرێ، ئه‌مه سه‌ره‌ڕای كه‌مبوونه‌وه‌ی زۆری دراوی بیانی له بانكی ناوه‌ندی توركیا.
پێویسته بگوترێت، دابه‌زین و به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی لیره له ژێر كاریگه‌ریی سیاسه‌ته‌كانی ئه‌ردۆغان و هه‌ڵگیرساندنی جه‌نگی جۆراوجۆر له لایه‌ك و سیاسه‌ته‌كانی ناوخۆ له‌لایه‌كی تر دابه‌زیوه، ئه‌م دابه‌زینه‌یش چه‌ند ساڵێكه به‌رده‌وامه.