سه‌رۆك بارزانی پرسه‌نامه‌یه‌كی بۆ كۆچی دوایی جه‌لیل گادانی بڵاو كرده‌وه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م شه‌شی ئاب، سه‌رۆك بارزانی له پرسه‌نامه‌یه‌كدا ڕای گه‌یاندووه، به‌داخه‌وه هه‌واڵی كۆچی دوایی تێكۆشه‌ر و نیشتمانپه‌روه‌ری ناسراو و ڕۆشنبیری كوردستان، خوالێخۆشبوو جه‌لیل گادانی ـمان پێ گه‌ییشت.
جه‌لیل گادانی، یه‌كێك له تێكۆشه‌ره دێرینه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان بوو
" پرسه و سه‌ره‌خۆشیی خۆم به ماڵباته تێكۆشه‌ره‌كه‌تان و هاوڕێیانی كاك جه‌لیل و سه‌رجه‌م خزم و كه‌سوكارتان ڕاده‌گه‌یه‌نم و به‌شداری خه‌متانم، له خودای گه‌وره داواكارم گیانی پاكی كاك جه‌لیل بباته به‌ر دلۆڤانیی خۆی و دڵنه‌وایی و ئارامییش به هه‌موو لایه‌ك ببه‌خشێت" سه‌رۆك بارزانی له پرسه‌نامه‌كه‌یدا وای نووسیوه.
جه‌لیل گادانی، یه‌كێك له تێكۆشه‌ره دێرینه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، كه چه‌ندین ده‌یه به‌رپرسیارییه‌تی جیاوازی له حیزبی دیموكراتی كوردستان به‌ده‌سته‌وه بووه، ئه‌مڕۆ له ته‌مه‌نی 86 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.