ماكڕۆن لە بەیرووت: پێویستە لبنان قۆناغێكی نوێ دەست پێ بكات

:: PM:05:57:06/08/2020 ‌


ئیمانوێل ماكڕۆن، سەرۆكی فڕەنسا سەردانی بەیرووت و شوێنی تەقینەوەكەی سێشەمی رابردووی كرد، ئەو بەڵێنی بە لبنانییەكان دا كە یارمەتیان بدات و پێشنیازی رێككەوتنێكی نوێی سیاسی بۆ گۆڕینی سیستمی فەرمانڕەوایی لەو وڵاتە كرد و دووپاتی كردەوە دەبێت تەقینەوەكە ببێتە سەرەتای قۆناغێكی نوێ لەو وڵاتە.
ماكڕۆن داوای رێككەوتنێكی نوێی سیاسی لە لبنان دەكات
ئەمڕۆ پێنجشەم سەرۆكی فڕەنسا گەیشتە بەیرووت و لەلایەن میشال عەون، سەرۆكی لبنان پێشوازی لێ كرا، وەك یەكەم سەرۆك وڵات سەردانی لبنان بكات دوای تەقینەوەكەی سێشەم كە نزیكەی نیوەی بەیرووتی كردە وێرانە و بووە هۆی كوژرانی 137 كەس و برینداربوونی پێنج هەزاری تر، ماكڕۆن لەگەڵ گەیشتنی بۆ بەیرووت لە تویتێكدا بە هەردوو زمانی فڕەنسی و عەرەبی نووسی، لبنان تەنیا نییە.

ماكڕۆن لە میانی سەردانەكەی رووی كردە گردبوونەوەیەكی هاووڵاتییانی توڕە لە بەیرووت و گوتی، یارمەتی لبنان دەدەین و بەڵێن بێت یارمەتییەكان نەكەوێتە دەستی كەسانی گەندەڵ، ئەو نیازی خۆی بۆ قسەكردن لەگەڵ هەموو لایەنە سیاسییەكانی ئەو وڵاتە و گەیشتن بە رێككەوتنێكی سیاسی ئاشكرا كرد، بۆیەیش سەرانی لبنانی كردووە. 

ماكڕۆن ئەنجامدانی چاكسازی سیاسی بە پێویست زانی، دووپاتی كردەوە، پێویستە تەقینەوەكە ببێتە سەرەتای قۆناغێكی نوێ، بۆیە پێشنیازی رێككەوتنێكی نوێی سیاسی بۆ گۆڕینی سیستمی فەرمانڕەوایی و سیاسی دەكات.  

 



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل

ئه‌م بابه‌ته 90 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌