سه‌رباری وه‌ستانی چه‌ندان پرۆژه‌ی گشتی، دروستكردنی پرۆژه‌ی تایبه‌ت به وه‌رگرتنی پاره له شۆفێران كه به‌ناوی پاركینگ پێڕه و ده‌كرێ له كه‌لاری ناوه‌ندی ئیداره‌ی گه‌رمیان به‌رده‌وامه و ئه‌وه‌یش ناڕه‌زایی هاووڵاتییانی لێ كه‌وتووه‌ته‌وه.
لوقمان محه‌مه‌د هاووڵاتییه‌كی كه‌لاره و نیگه‌رانه له نه‌وه‌ستانی پڕۆژه‌ی پاركینگ كه تایبه‌ته به وه‌رگرتنی پاره له شۆفێران له به‌رانبه‌ر مانه‌وه‌ی ئۆتۆمبێل له شه‌قام، چونكه دۆخی ئێسته‌ی هاوولاَتییان له ڕووی ئابوورییه‌وه له پێشتر خراپتره.
لای خۆیه‌وه كه‌ریم عه‌لی، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی به "وشه"ی راگه‌یاند، له‌سه‌ره‌تاوه له‌گه‌ڵ ئه‌و پرۆژه‌دا نه‌بووین، چونكه پێمان وایه دۆخی خه‌ڵك له‌به‌رچاو نه‌گیراوه، هه‌روه‌ها زۆر پرۆژه و كاری تر هه‌یه ده‌بوو هه‌نگاو بۆبنرایه نه‌ك پاركینگ كه بۆ شارۆكه‌یه‌كی وه‌ك كه‌لار دۆخێكی قورس دروست ده‌كات.
به‌رانبه‌ر راگرتنى ئۆتۆمبێل له بازاڕ پاره‌یان لێ وه‌رده‌گیرێ
هاوكات ئه‌كره‌م ساڵح، سه‌رۆكی شاره‌وانی كه‌لار، به "وشه"ی راگه‌یاند، پڕۆژه‌ی پاركینگ له شارۆكه‌ی كه‌لار به‌رده‌وامه و ئه‌وان ئه‌و پڕۆژه‌یان به‌شێوه‌ی گرێبه‌ست به كه‌رتی تایبه‌ت داوه.
پڕۆژه‌ی پاركینگ له شارۆكه‌ی كه‌لار ساڵێك زیاتره كار ده‌كات و تایبه‌ته به‌وه‌رگرتنی پاره له شۆفێران، له‌به‌رانبه‌ر هێنانی ئۆتۆمبێله‌كانیان بۆ نزیك بازاڕی شارۆكه‌كه بۆ هه‌ر سه‌عاتێك 500 دینار و زیاتر له هاووڵاتییان وه‌رده‌گیرێ.
گه‌رمیان/ سه‌بری هۆرێنی