سەعات شەشی ئێوارەی دوێنێ سێشەم لبنان، بەتایبەتی بەیرووتی پایەتەخت، بەهۆی تەقینەوەیەكی كتوپڕ و نادیاری گەورە هاتە هەژان، بە شێوەیەك ئێستەیش نەتوانراوە زیانی گیانی و مایەكی تەقینەوەكە و هۆكار و بەرپرسان لێی ئاشكرا بكرێت.
جیا لە هاووڵاتییانی لبنان، بەرپرسانی ئەو وڵاتەیش تووشی شۆك بوون، چونكە ئەوەی رووی دا لە پێشبینی كەس نەبوو، وڵاتێك بەدەست چەندان تەنگژەوە دەناڵێنێت، هەر لە سیاسی و ئابووری و تایفی و بێكاری و هەژاری و هیتریش، ئەوان تەقینەوەكانی پێشوویان بیر هاتەوە كە لە 2005 رەفیق حەریری، سەرۆك وەزیرانی ئەوكاتی لبنانی تیادا كوژرا، بە هاوشێوەی تەقینەوەكەی دوێنێ بەیرووت و خەڵكەكەی هەژاند.
ئامادهكردن/ ئیڤان عەبدولرەحمان
مۆنتاژ/ رۆزی عەبدولرەحمان
له یوتیوب ڤیدیۆی تر ببینن كه لهلایهن "وشه"وه بهرههم هاتووه:
سهبسكرایبی یوتیوبی "
وشه" بكهن..