كاتێك به‌یاننامه‌ی كۆشكی سپیمان له بنكه‌ی عه‌ین ئه‌سه‌د ده‌نووسیه‌وه، تا دواتر بڵاو بكرێته‌وه، هه‌ستم به كێشه‌یه‌ك كرد، به‌وه‌ی تا كه‌ی پێویسته چاوه‌ڕێی هاتنی عه‌بدولمه‌هدی بكه‌ین، دواتر ڕاوێژكاره‌كانی عه‌بدولمه‌هدی پێیان ڕاگه‌یاندین، كه سه‌رۆك وه‌زیران نایه‌وێ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكییه‌كان ببینێت، پاشان تره‌مپ قسه‌ی له‌گه‌ڵ عادل عه‌بدولمه‌هدی كرد و بانگهێشتی كرد بۆ كۆشكی سپی.
هۆی نه‌هاتنی عه‌بدولمه‌هدی بۆ بنكه سه‌ربازییه‌كه و بینینی دۆناڵد تره‌مپ، بۆ ڕاوێژكاره‌كانی ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه هانیان دا بوو بۆ ئه‌وه‌ی نه‌یه‌ته بنكه سه‌ربازییه‌كه و له‌وێ چاوی به سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بكه‌وێت، بیانووی ئه‌وه‌ی كه نایانه‌وێ تره‌مپ له بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی ببینن، زۆر لاواز بوو، چونكه بنكه سه‌ربازییه‌كه هێزی عێراقیشی تێدا بوو و له بنه‌ڕه‌تیش دا بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی عێراقییه نه‌ك ئه‌مه‌ریكی.
هه‌ر چۆنێك بێ گفتوگۆ ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ی هه‌ردووكیان و بانگهێشتی عه‌بدولمه‌هدی بۆ كۆشكی سپی بووه خاڵێكی ئه‌رێنی كه پێویست بوو له به‌یاننامه‌كه‌ی كۆشكی سپی بوونی هه‌بێت، پاشان تره‌مپ قسه‌ی بۆ سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریكا له بنكه سه‌ربازییه‌كه كرد و ڕێوڕه‌سمی جه‌ژنی سوپاسگوزاری تا شه‌و به‌رده‌وامی هه‌بوو و ئێمه له سه‌عات 10:25 خولهك بنكه‌كه‌مان به‌جێهێشت و به تاریكی به‌ره‌و ئه‌مه‌ریكا كه‌وتینه‌وه ڕێ.
به‌هۆی نه‌مانی سووته‌مه‌نی له ڕێگه، ناچاربووین له بنكه‌ی سه‌ربازی ئاسمانی "رامشتاین" له ئه‌ڵمانیا داببه‌زین و سووته‌مه‌نی پێویست وه‌ربگرین و به‌رده‌وام بین له گه‌شته‌كه‌مان، دوای گه‌ڕانه‌وه‌مان پێوه‌ندیم به پۆمپیۆ و شاناهان و ده‌نفۆرد كرد، بۆ ئه‌وه‌ی ڕاپۆرت له‌باره‌ی گه‌شته‌كه‌مان بۆ عێراق به هه‌رسێكیان بگه‌یه‌نم و له پێشڤه‌چوونه‌كان ئاگه‌داریان بكه‌مه‌وه.
تره‌مپ دوای گه‌ڕانه‌وه‌مان له عێراق ده‌سبه‌جێ داوای كشانه‌وه‌ی له سووریا ده‌ست پێكرده‌وه
دواتر تره‌مپ پێوه‌ندی پێوه‌كردم، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و قسانه‌ی فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له بنكه‌ی عه‌ین ئه‌سه‌د پێیان ڕاگه‌یاندبوو، دووپاتی لێ بكاته‌وه كه به‌ڵێنیان دابوو له ماوه‌ی دوو هه‌فته كۆتایی یه‌كجاره‌كی به داعش بهێنن، منیش گوتم دوو هه‌فته بوو یان چوار، به‌ڵام ئه‌و وه‌ڵامی نه‌دایه‌وه و دووپاتی كرده‌وه، كه پلانی دووههفتهكه، منیش پێم ڕاگه‌یاند له‌گه‌ڵ پنتاگۆن گفتوگۆی بابه‌ته‌كه ده‌كه‌م.
دهنفۆردم له دۆسیه‌كه به وردی ئاگه‌دار كرده‌وه، دوای ماتیس ئه‌و زۆر به باشی توانیبووی له كێشه و جیاوازییه‌كان و بۆچوونه سه‌یره‌كانی تره‌مپ له‌باره‌ی سووریا و داعشه‌وه ڕۆڵ ببینێ، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا به هه‌ڵه‌دا نه‌برێت، ده‌نفۆرد دووپاتی كرده‌وه كه پێویسته پێشینه‌ی ئامانجه‌كانمان بزانین، ئایا ئه‌مه‌ریكا ده‌كشێته‌وه له سووریا، داعش له‌ناو ده‌بات، كورد ده‌پارێزێ، ته‌نیا له ته‌نه‌ف ده‌مێنێته‌وه، دیله‌كان چی لێ ده‌كات، فشار له‌سه‌ر ئێران دروست ده‌كات.
پێویسته به‌ر له‌وه‌ی هه‌ر بڕیارێك بده‌ین ،له‌سه‌ر ئه‌و دۆسیانه خۆمان یه‌كلایی بكه‌ینه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی به‌رنامه ڕێژی بكه‌ین و له‌گه‌ڵ كشانه‌وه‌مان حساب بۆ هه‌ریه‌ك له‌و دۆسیانه بكه‌ین، ئه‌مه به ته‌واوی تره‌مپی نیگه‌ران كرد و كاردانه‌وه‌ی زۆری به دوای خۆیدا هێنا، به ته‌واویش بۆچوونێكی دروست بوو و به ستراتیجی هێلی ڕاستمان ناوبرد، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا به‌یه‌ك مه‌ودا و به هێڵێكی ڕاستی هاوسه‌نگ مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ دۆسییه‌كان بكات. به‌ڵام هه‌موو ئه‌وانه بێهووده بوون و ئه‌و ڕێیه‌ی كه پێوه‌ی ماندووبووین و زۆرترین ڕوونكردنه‌وه‌مان له‌سه‌ری دا، تره‌مپ هه‌ر له‌سه‌ر پێچه‌وانه‌كه‌ی بوو.
من و ده‌نفۆرد ترسی زۆری خۆمان پێشان دا به‌وه‌ی كه به كشانه‌وه‌مان دووباره چه‌كدارانی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش ده‌رده‌كه‌ونه‌وه، له‌گه‌ڵ ده‌ركه‌وتنه‌وه و گرتنه‌وه‌ی ناوچه‌كان، جارێكی تر ده‌توانن هه‌ڕه‌شه‌ی گه‌وره و ترسناك له‌سه‌ر ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریكا دروست بكه‌نه‌وه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یش من سووربووم له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه نابێ له هه‌ر بڕیار و گۆڕانكارییه‌ك له سیاسه‌تی ئه‌مه‌ریكا له ناوچه‌كه، هیچ ده‌رفه‌تێك به ئێران ببه‌خشین، بۆ ئه‌وه‌ی بێگه‌ی خۆی به‌هێزتر بكات، ئه‌مه هه‌مان ئه‌و كێشه‌یه بوو كه پێشتریش له‌گه‌ڵ ماتیس هه‌میشه ناكۆكیمان له‌سه‌ری هه‌بوو.
ده‌نفۆرد زۆر به وردی له دۆسیه‌كان تێگه‌یشتبوو و ژیرانه ده‌داو و تره‌مپیش بیری نه‌ده‌كرده‌وه
له‌گه‌ڵ ده‌نفۆرد هه‌موو پرسانه‌مان تاوتوێ كرد، به‌ڵام به شێوازێكی زۆر باشتر و باڵاتر له‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ماتیس ده‌مكرد، له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی من و ده‌نفۆرد خه‌ریكی بووین، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا جارێكی تر دووپاتی كرده‌وه، كه پێویسته ده‌سبه‌جێ له سووریا بكشێینه‌وه، ئه‌مه‌یش له كاتێكدا بوو، كه ئه‌ردۆغان له‌و بڕوایه‌دا بوو، كه كوردی باش ئه‌و كورده‌یه كه مرد بێت، كاتێك ئه‌و بابه‌ته له‌لایه‌ن تره‌مپه‌وه دووباره زۆر گه‌رمكرا بۆ كشانه‌وه، ده‌نفۆرد به ڕوونی ئه‌وه‌ی ڕاگه‌یاند، كه ئامانجی سه‌ره‌كی هێرشی سه‌ربازی توركیا بۆ ناوچه‌كانی باكوری سووریا، بۆ ده‌ركردن و لێدانه له كورده‌كان به درێژایی سنووری توركیا – سووریا.
ئه‌مه‌یش ده‌بێته هۆی ئاواره‌بوونی سه‌دان هه‌زار كه‌سی تر له سووریا و جارێكی تر دۆسیه‌ی سووریا ده‌گه‌ڕێنێته‌وه خاڵی سه‌ره‌تا و هاوپه‌یمانه ئهوروپییهكانیشمان تووڕه ده‌كات، چونكه شه‌پۆلی په‌نابه‌ری ڕوو له ئه‌وروپا ده‌كاته‌وه. به‌ڵام ئه‌ردۆغان ئه‌و ئامانجی به نهێنی هێشتبووه‌وه و بابه‌ته‌كه‌ی زۆر ستراتیجی و گه‌وره‌تر كردبوو، هه‌میشه دووپاتی له‌وه ده‌كرده‌وه، كه بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی بۆ هاوپه‌یمانی ناتۆ له باكوری سووریا به پشتیوانی ئه‌مه‌ریكا دروست ده‌كات، بۆ چاودێری و كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری هه‌واڵگری.
دروستكردنی ناوچه‌ی ئارام بیانووێكی تربوو، دواجاریش دۆسیه‌ی ئاواره سوورییه‌كانی توركیای بهكاردههێنایهوه كه ده‌یانگێڕێته‌وه بۆ ناوچه‌كانیان و توركیا ناتوانرێ به‌رگه‌ی ئه‌و هه‌موو ئاواره‌یه بگرێ، یان ده‌بێ ڕێ بده‌ن بڕۆنه ئه‌وروپا، یان پێویسته ناوچه‌یه‌كی ئارامیان له سووریا بۆ دروست بكه‌ین.
له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌وانه‌یش دا، ده‌نفۆرد ئه‌و بۆچوونه‌ی منی زۆر به‌لاوه باش بوو كه هیچ كات ناوچه‌ی ته‌نه‌ف جێ نه‌هێڵێن، له ئه‌گه‌ری كشانهوهیشمان له سووریا، پاشان ده‌نفۆرد داوای لێكردم كه به‌شداری گه‌شته‌كه‌ی بۆ توركیا بكه‌م، كه له سه‌ره‌تای كانوونی دووه‌م/یه‌نایه‌ر ئه‌نجامی ده‌دا، منیش ره‌زامه‌ندیم دا و تا به‌یه‌كه‌وه بچینه ئه‌نكه‌ره و گوێ له بۆچوونی توركه‌كان بگرین.
جیفری كوردی خۆشندهویست و نه‌مانده‌ویست به‌شداری دیداره‌كانمان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی توركیا بكات
ده‌مانه‌ویست به‌و هه‌نگاوه بۆچوونێكی یه‌كگرتووی ئه‌مه‌ریكا به ئه‌نكه‌ره بده‌ین، من له كۆشكی سپی و ده‌نفۆرد له پنتاگۆن و له‌گه‌ڵ پۆمپیۆیش قسه‌م كرد، بۆچوونه‌كه‌م تێ گه‌یاند، ئه‌میش زۆر به‌لایه‌وه باش بوو و دووپاتی كرده‌وه كه نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له دۆسیه‌ی سووریا به‌شداری شانده‌كه ده‌بێ و له كۆبوونه‌وه‌كان بوونی ده‌بێت، ئه‌مه‌یش هه‌نگاوێكی گرنگتر بوو.
پۆمپیۆ به‌لایه‌وه گرنگ نه‌بوو كه باڵوێزی پێشووی ئه‌مه‌ریكا له توركیا "جێمس جیفری" له كۆبوونه‌وه‌كان بێت، چونكه پێشتر پێی ڕاگه‌یاند، ئه‌و تا ئێسته‌یش توركیا وه‌ك هاوبه‌شێكی متمانه‌پێكراوی ناتۆ ده‌بینێ و كورده‌كانی خۆشناوێت، بوونی كه‌سێكی له‌مشێوه‌یه‌یش له گفتوگۆكان به ته‌واوی دۆخه‌كه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی توركیا ده‌سووڕێنێت و ڕێ نادات كه بگه‌ین به نیازه ڕاستی و شاراوه‌كانی ئه‌نكه‌ره.
ئه‌مه گرفتێكی گه‌وره‌یه و به نه‌خۆشییه‌كی درێژخایه‌ن داده‌نرێ له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، كه دیپلۆماتكاران به‌شێكیان ڕه‌زامه‌ندی وڵاتانی بیانی له‌سه‌رخۆیان به گرنگترین ده‌بینن له كاركردن بۆ گه‌یشتن به ڕاستییه‌كان و خزمه‌تكردنی وڵاته‌كه‌یان.
ئه‌ردۆغان ته‌نیا ئه‌و كوردانه‌ی لاباش بوو كه مردوون و بوونیان نه‌ماوه
ڕۆژی چواری كانوونی دووه‌م/یه‌نایه‌ری 2018 كاتێك به‌ره‌و ئیسرائیل ده‌فڕیم، كه یه‌كه‌م وێستگه‌ی گه‌شته‌كه‌م بوو پێش ئه‌وه‌ی بچمه توركیا، میتس ماكونێل سه‌رۆكی فراكسیۆنی زۆرینه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پیران پێوه‌ندی پێوه‌كردم، من له‌و بڕوایهدابووم كه هۆی پێوه‌ندییه‌كه‌ی بۆ ئه‌وه كه له باره‌ی سووریا و ئه‌فغانستانه‌وه نیگه‌ران بێ و بیه‌وێ ئاگه‌داری پێشڤه‌چوونه‌كان بێت، به‌ڵام ئه‌و پرسیاری هۆی گه‌شته‌كه‌ی لێ كردم.
منیش له وهڵامدام پێمگوت، بابه‌ته‌كه پێوه‌سته به سووریا و ده‌مانه‌وێ به جێبه‌جێكردنی بڕیاری كشانه‌وه له سووریا هیچ یه‌كێك له هاوپه‌یمانه‌كانمان زیانیان به‌رنه‌كه‌وێت، پێشتریش تره‌مپ كه له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆغان قسه‌ی كردووه، ئه‌وه‌ی بۆ ئه‌نكه‌ره دووپات كردووه‌ته‌وه، كه نایه‌وێ نه كورده‌كان و نه هیچ هێزێكی تر كه له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكییه‌كان شه‌ڕی تیرۆریان كردووه، زیانیان پێ بگه‌یه‌نرێت.
به‌شی سی و شه‌ش