بەگوێرەی ئامارەكانى ڕێكخراوى ته‌ندروستى جیهانى ژمارەی ڕۆژانەی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لەم هەفتەیەدا بەرزبووەتەوە، هەروەها تێکڕای تووشبووانی پەتاکەیش لە دنیادا گەیشتووه‌ته 19 ملیۆن و 266 هەزار کەس.
تێکڕای تووشبووانی پەتاکە لە دنیادا گەیشتووه‌ته 19 ملیۆن و 266 هەزار کەس
ئه‌مڕۆ شه‌موو هه‌شتى ئاب، بەگوێرەی ئامارى
ڕێكخراوى ته‌ندروستى جیهانى، تێکڕای تووشبووانی ڤایرۆسى کۆرۆنا تا سه‌عات 9:30ى بەرەبەیان، گەیشتووەتە 19 ملیۆن و 266 هەزار و 406 کەس، لەو ژمارەیەش 11 ملیۆن و 700 هەزار و 70 تووشبوو چاکبوونەتەوە و 719 هەزار و 140 تووشبوویش گیانیان لە دەست داوە.
لەسەر ئاستی وڵاتان، ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمه‌ریكا لە پلەی یەكەم دێت كە زیاتر له چوار ملیۆن كەس تووشی ڤایرۆسى كۆرۆنا بوونه، لەسەر ئاستی وڵاتانی ئەوروپایش ئیسپانیا بە پلەی یەکەم دێت لەڕووی بەرزی ژمارەی تووشبووان، لەسەر ئاستی وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش تورکیا بە تۆمارکردنی 322 هەزار تووشبووی ڤایرۆسى کۆرۆنا زۆرترین کاریگەریی ئەو پەتایەی تیادا دەرکەوتووە.
له هه‌رێمی كوردستاندا دواین ئاماری تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌مشێوه‌یه‌یه كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاوكراوه‌ته‌وه، 16 هه‌زار و 497 تووشبوو له سه‌ره‌تاوه تا ئه‌مڕۆ، 10 هه‌زار و دوو كه‌س چاره‌سه‌ر كراون و گه‌ڕێنراونه‌ته‌وه ماڵه‌وه، 623 كه‌سیش مردوون.