سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمه‌ریکا بڕیاریدا، لەڕێی پێوەندی تەلەفۆنییەوە بەشداری لە کۆنفڕانسی هاوکاری نێودەوڵەتی بۆ لبنان بکات، بڕیارە سبەی بە بەشداری سەرۆکی لبنان و چەندان سەرکردەی تر‌ى دنیا بەڕێوەبچێت.
تره‌مپ بەشداری لە کۆنفڕانسی هاوکاری نێودەوڵەتی بۆ لبنان دەکات
ئه‌مڕۆ شه‌موو هه‌شتى ئاب،
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمه‌ریکا لە تویتێکدا لە پێگه‌ى تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نووسیویه‌تى، "بەجیا پێوەندی تەلەفۆنیم لەگەڵ میشێل عۆن، سەرۆک کۆماری لبنان و ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فڕەنسا ئەنجامداوە، بەشداریش لە کۆنفڕانسی هاوکاری نێودەوڵەتی بۆ لبنان دەکه‌م".
ڕوونى كردووه‌ته‌وه، "لە پێوەندییە تەلەفۆنییەکەدا بە سەرۆکی لبنانم ڕاگەیاندووە، سێ فڕۆکەی گەورەی ئەمه‌ریکی بەڕێوەن بۆ گەیاندنی هاوکاری بۆ وڵاتەکەی."
دوای ئه‌وه‌ی ئێواره‌ی ڕۆژی سێشه‌م چواری ئاب، ته‌قینه‌وه‌یه‌كی گه‌وره به‌نده‌ری به‌یرووتی پایه‌ته‌ختی لبنانی هه‌ژاند، وه‌زیری ته‌ندروستی لبنان ڕای گه‌یاند، ئاماری قوربانیانی ته‌قینه‌وه‌كه گه‌یشتووه‌ته 150 كوژراو و پێنج هه‌زار بریندار.
ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی لبنان له دانیشتنێكی له‌ناكاودا باری نائاسایی له به‌یرووت راگه‌یاند، له‌و ماوه‌یه‌شدا هێزی سه‌ربازی ده‌سه‌ڵاتی ته‌واوی پێ ده‌درێت بۆ ئه‌وه‌ی پارێزگاری له دۆخی ته‌ناهی و ئاسایشی شاره‌كه بكات، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌یش سه‌رجه‌م هێزه چه‌كداره‌كان ده‌خرێته ژێر ده‌سه‌ڵاتی.
ته‌قینه‌وه‌كه له ئه‌نجامی گڕگرتنی دوو هه‌زار و 750 تۆن ماده‌ی نیتراتی ئه‌مۆنیۆم ڕوویداوه كه پێشتر له ساڵی 2013 ه‌وه له كۆگایه‌كی نزیك ڕووداوه‌كه هه‌ڵگیرابوو، دواى ڕووداوه‌كه 16 کەس گیراون و لێپێچینەوەیان لەگەڵ دەکرێت.