دوو ڕۆژ پشوو لە هەرێمی كوردستان ڕاگەیەنرا

:: AM:11:21:09/08/2020 ‌
بەپێی خشتەی پشووەكان لە هەرێمی كوردستان، لە دوو هەفتەی داهاتوودا دوو ڕۆژ پشوو دەبێت لە فەرمانگەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان.

ڕەنگە ئەو ڕۆژە بەپێی مانگژمێری عەرەبی بكەوێتە 20ـی ئاب كە ڕۆژی پێنجشەم دەبێت
لە خشتەی پشووەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستاندا هاتووە، ڕۆژی 20ـی ئاب بە پشتبەستن بە ڕۆژمێری كۆچی، پشوو دەبێت كە دەكاتە سەری ساڵی كۆچی، ڕەنگە ئەو ڕۆژە بەپێی مانگژمێری عەرەبی بكەوێتە 20ـی ئاب كە ڕۆژی پێنجشەم دەبێت.

ڕۆژێكی تری پشوو دەكەوێتە ڕۆژی 29ـی ئاب كە شەمووە و ڕۆژی عاشوورایە، بۆیە لە هەرێمی كوردستان پشووە.

بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا، ئێستە بڕیارە دەرچووە ڕۆژانی پێنجشەمیش بكرێـتە پشوو لە دامەزراوەكانی هەرێمی كوردستان بۆ ڕێگریی زیاتر لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەكە.

لە هەرێمی كوردستان ساڵانە ئەو ڕۆژانە دیاری كراون كە پشوون، زۆرترین ڕۆژەكانی پشوو دەكەوێتە مانگی ئادار و چەندان بۆنەی خۆش و ناخۆشی تێدایە وەك ڕاپەڕین و كیمیابارانكردنی هەڵەبجە.





وشە - رامیار جەواد