له نوێترین ڤێرژنیدا، تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر تایبه‌تمه‌ندیی كۆنترۆڵكردنی ڕیتویتكردن یان وه‌ڵامدانه‌وه‌ی تویته‌كانی بۆ به‌كارهێنه‌رانی زیاد كرد.
ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه نوێیه جارێ ته‌نیا له سیستمی IOS به‌رده‌سته
ماڵپه‌ڕی
عه‌ره‌بیه بڵاوی كردووه‌ته‌وه، تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر تایبه‌تمه‌ندییه‌كی نوێی بۆ به‌كارهێنه‌رانی زیاد كردووه، وا ده‌كات ته‌نیا ئه‌و كه‌سانه بتوانن وه‌ڵامی تویته‌كانت بده‌نه‌وه كه خۆت ده‌ته‌وێ.
پێشتر كاتێك كه‌سێك تویتێكی له تویته‌ر بڵاو ده‌كرده‌وه، هه‌موو كه‌س ده‌یانتوانی ڕیتویت بكه‌ن و وه‌ڵامی بده‌نه‌وه، به‌ڵام ئێسته به‌كارهێنه‌ران ده‌توانن كۆنترۆڵی بكه‌ن و ته‌نیا ئه‌و كه‌سانه‌ی فۆڵۆویان كردووه‌ته‌وه، یان ئه‌و كه‌سانه‌ی مێنشنیان كردووه له تویته‌كه‌دا ده‌توانن وه‌ڵامی بده‌نه‌وه.
كۆمپانیای تویته‌ر ئاماژه‌ی به‌وه داوه، ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه نوێیه جارێ ته‌نیا له سیستمی IOS به‌رده‌سته، له داهاتوودا بۆ به‌كارهێنه‌رانی تویته‌ر له‌سه‌ر سیستمی ئه‌ندرۆیدیش كارا ده‌بێت.