دوای ئه‌وه‌ی سامسۆنگ 14ی شوبات گالاكسی زێت یەکی خسته بازاڕه‌وه كه به دووه‌م گالاكسی شاشه چه‌ماوه هه‌ژمار ده‌كرێت، سه‌ركه‌توو نه‌بوو به‌هۆی شكانی شاشه‌كه‌ی، به‌ڵام لە ئیڤێنتە تایبەتەکەیدا بۆ جاری دووه‌م گالاکسییەکی تری بەناوی گالاکسی زێت فۆڵد دوو نمایش کرد به كوالێتییه‌كی به‌رز و تایبه‌تمه‌ندییه‌كی نوێ.
ماڵپه‌ڕی"
cnet" ئه‌وه‌یان ئاشكرا كرد، دووه‌م مۆبایلی شاشه چه‌ماوه‌ی سامسۆنگ له جۆری "Galaxy Z Fold 2"ەوە و به‌شێوه‌یه‌كی تایبه‌ت لە ئیڤێنتی گالاکسی نۆت 20 نمایش كرا كه له‌ڕووی دیزاین گۆڕانكاری تێدا كردووه، جگه له‌وه‌یش سیستمی ئینته‌رنێتی 5G بۆ زیاد كردووه. كۆمپانیاكه ده‌ڵێ، به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك گره‌نتی چه‌ماندنه‌وه‌ی شاشه‌ی مۆبایله‌كه ده‌كه‌ین به‌بێ ئه‌وه‌ی بشكێت یان كێشه‌یه‌كی تێ بكه‌وێت.
سامسۆنگ گرەنتی ساڵێک دەکات کە بەبێ کێشە شاشەکە بچەمێتەوە و بکرێتەوە کە شوشەکەی نەشکێت
ئەمەیش ئاشکرا کراوە کە سامسۆنگ گرەنتی ساڵێک دەکات کە بەبێ کێشە شاشەکە بچەمێتەوە و بکرێتەوە کە شوشەکەی نەشکێت، هەروەها لەبارەی تایبەتمەندییەکانەوە دەڵێن، شاشەی گالاکسییەکە 7.60 ئینجە و ڕوونی 1080 بە 2400 پیکسڵە، بە سیستمی ئەندرۆید 10 کار دەکات و پرۆسێسەری ئۆکتا کۆری هەیە، ئەمەیش وای کردووە بە هەزار و 450 دۆلار بفرۆشرێت.
سامسۆنگ كۆمپانیایه‌كی نێوده‌وڵه‌تی كۆریای باشووره كه تایبه‌ته به دروستكردنی به‌رهه‌مه ئه‌لیكترۆنییه‌كان، له ساڵی 1938 دامه‌زراوه و ئێسته یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌هێزه‌كانی دنیا بۆ دروستكردنی ئامێری ئه‌لیكترۆنی و خاوه‌نی باشترین مۆبایله له دنیادا و رۆژانه به ملیۆنان به‌رهه‌می ئه‌و كۆمپانیایه ده‌فرۆشرێن.