وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان ڕای گه‌یاندووه، به‌گوێره‌ی یاسای ژماره شه‌شی ساڵی 2009ی تایبه‌ت به هاتوچۆ، به‌كارهێنانی ئامێری ئاگاداركردنه‌وه و ڕووناكی به‌رز جگه له ئۆتۆمبێلی ده‌زگه ته‌ناهییه‌كان، فریاكه‌وتن، ئه‌مبوڵانس، به هه‌موو شێوه‌یه‌ك قه‌ده‌غه‌یه و سهرپێچێكاران به‌بڕی ملیۆنێك دینار سزا ده‌درێن.
به‌بڕی ملیۆنێك دینار سزا ده‌درێن
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 10ی ئاب، وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ڕای گه‌یاندووه، به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌ی ژماره 32ی ساڵی 2020ی وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێم، له‌باره‌ی قه‌ده‌غه‌كردنی ئامێره‌كانی ئاگاداركردنه‌وه به‌ده‌نگی و ڕووناكی و به پشتبه‌ستن به یاسای ژماره شه‌شی ساڵی 2009ی هاتوچۆ، بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی گشتی بڕیار درا به قه‌ده‌غه‌كردنی ئامێره‌كانی ئاگاداركردنه‌وه‌ی ڕووناكی و ده‌نگی به‌هه‌موو جۆره‌كان، جگه له ده‌زگا ته‌ناهی و ده‌زگا ڕێپێدراوه‌كان له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ناوخۆوه ئۆتۆمبێله‌كانی فریاكه‌وتن و ئه‌مبوڵانس.
زیاتر هاتووه، هه‌ر شۆفێرێك ئه‌و ئامێره به‌كار بهێنێت كه له ماده‌ی یه‌كه‌می ئه‌م بڕیاره‌دا هاتووه، ئۆتۆمبێله‌كه‌ی ده‌ستی به‌سه‌ردا ده‌گیرێت بۆ ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته، له گه‌راجی تایبه‌ت به ده‌ست به‌سه‌رداگرتن له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی هاتوچۆ.
له بڕیاری سێیه‌می وه‌زاره‌تی ناوخۆیشدا هاتووه، ئۆتۆمبێلی ده‌ست به‌سه‌رداگیراو به‌بڕی یه‌ك ملیۆن دینار وه‌ك سزای سه‌رپێچیكردنی لێ وه‌رده‌گرێت و پێویسته پاكانه‌ی سه‌رجه‌م سزای سه‌رپێچییه‌كانی سه‌ر ئۆتۆمبێله‌كه‌ی لێ وه‌ربگیرێت، هه‌روه‌ها له‌كاتی دووباره به‌كارهێنانه‌وه‌ی ئه‌و ئامێرانه، ئه‌وا به‌بڕی دوو ملیۆن دینار سه‌رپێچیكار سزا ده‌درێت.