ئۆتۆمبێلێك لە ماتۆڕسكیلێك دەدات و دوو كەس دەبنە قوربانی

:: AM:09:10:12/08/2020 ‌
شەوی ڕابردوو ئۆتۆمبێلێك لە ماتۆڕسكیلێك دەدات و كەسێك گیان لە دەست دەدات و ئەوەی تریش بەسەختی بریندار دەبێت.

ئەمڕۆ چوارشەم 12ـی ئاب، هاتوچۆی سلێمانی بڵاوی كردووەتەوە، لە ڕووداێكی هاتوچۆدا لە ناو شاری سلێمانی هاووڵاتییەك بریندار بوو و هاووڵاتییەكی تر گیانی لە دەست دا.

ڕوون كراوەتەوە، رووداوەكە لە گەرەكی تاڤگەی شاری سلێمانی بووە.

شۆفێری ماتۆڕسكیلەكە گیانی لە دەست دا و كەسی دووەم كە سەرنشینی سەر ماتۆڕسكیلەكە بوو بە سەختی بریندار بوو
باس لەوەش كراوە، گیان لە دەستدانی ئەو هاووڵاتییە لە ئەنجامی پێكدادانی ئۆتۆمبێلێك و ماتۆڕسكیلێك بوو، شۆفێری ماتۆڕسكیلەكە گیانی لە دەست دا و كەسی دووەم كە سەرنشینی سەر ماتۆڕسكیلەكە بوو بە سەختی بریندار بوو.

ئەو ڕووداوە لە كاتێكدایە ڕۆژانە چەندان ڕووداوی هاتوچۆ بەهۆی ماتۆڕسكیل ڕوو دەدات و چەندان هەڵمەتی گرتن و دەستگرتن بەسەر ماتۆڕسكیل لە هەرێمی كوردستان لەلایەن هاتوچۆی شارەكان لە ڕابردوو ئەنجام دراوە.



وشە - رامیار جەواد