سامسۆنگ له سه‌ره‌تاكانی ئه‌م مانگه‌دا تابلێتی ''Galaxy Tab S7 Plus''ی خسته بازاڕه‌وه و له‌گه‌ڵ ڕاگه‌یاندیشی ئه‌وه‌یشی ئاشكرا كرد كه به‌هێزترین ده‌بێت له دنیادا، دوای تاقیكردنه‌وه له‌لایه‌ن شاره‌زایانه‌وه ئه‌وه ئاشكرا كراوه كه تابلێته تازه‌كه‌ی سامسۆنگ به‌هێزترینه له دنیادا.
ماڵپه‌ڕی ''
androidpolice'' ئه‌وه‌ی ئاشكرا كرد، ''Galaxy Tab S7 Plus'' به‌هێزترین تابلێتی ئه‌ندرۆیده كه تا ئێسته دروست كرابێت، چونكه له‌ڕووی هێز و پرۆسێسه‌ره‌وه گرینگییه‌كی زۆریان پێ داوه و سیستمێكی تازه‌ی ئه‌ندرۆیدیشیان بۆ داناوه كه وا بكات له لوتكه‌ی خێرایی و به‌هێزیدا بێت.
شارازایان ئەو تابلێتە بە بەهێزترین دادەنێن، چونکە تازەترین سیستم و باشترین پرۆسێسەری بۆ دانراوە
سامسۆنگ له‌باره‌ی ئه‌و تابلێته‌ی ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردووه كه گالاكسی تاب ئێس حه‌وت پله‌س شاشه‌كه‌ی 12.40 ئینجه به ڕووناكی 1752 به 2800 پیسكڵ، ڕامی شه‌ش گێگابایته و میمۆری ناوه‌كی بۆ 512 گێگابایت زیاد ده‌كرێت، جگه له‌مانه‌یش به‌هێزترین و باشترین پاتری بۆ دانراوه كه ده‌گاته 10 هه‌زار و 90 میلی ئه‌مپێر، به‌سیستمی ئه‌ندرۆید 10یش كار ده‌كات كه ئه‌مه وای كردووه نرخه‌كه‌ی بگاته 799 پاوه‌ندی به‌ریتانی.
سامسۆنگ كۆمپانیایه‌كی نێوده‌وڵه‌تی كۆریای باشووره كه تایبه‌ته به دروستكردنی به‌رهه‌مه ئه‌لیكترۆنییه‌كان، له ساڵی 1938 دامه‌زراوه و ئێسته یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌هێزه‌كانی دنیا بۆ دروستكردنی ئامێری ئه‌لیكترۆنی و خاوه‌نی باشترین مۆبایله له دنیادا و رۆژانه به ملیۆنان به‌رهه‌می ئه‌و كۆمپانیایه ده‌فرۆشرێن.